X

پارێزگایه‌كی عێراق بریاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران دا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     222 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

خانه‌ی قه‌یرانی پارێزگای بابل بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌م نه‌كرێته‌وه‌ و به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك فه‌رمانبه‌ران 100% ده‌وام بكه‌ن.

سه‌رباری زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناو  بڵاوبونه‌وه‌ی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن، خانه‌ی قه‌یرانی بابل ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌م نه‌كرێته‌وه‌ و حكومه‌تی خۆجێیی چاوه‌ڕوانی پێشهاتی نوێ ده‌كات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام.

شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی كۆرۆنا و هاتنی ئۆمیكرۆن، ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیان بۆ 50% كه‌م كرده‌وه‌.