X

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نزیكترین سیناریۆی رۆژانی داهاتوو ده‌بێت

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     674 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

چاودێرێكی سیاسیی عێراق پێی وایه‌ كه‌ نزیكترین سیناریۆی چه‌ند رۆژی داهاتوو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی نوێیه‌، یه‌كێكی تریش پێی وایه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌كان له‌ پێش یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی بووه‌.


محه‌مه‌د ته‌میمی چاودێری سیاسیی عێراق رایگه‌یاند "دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ راگرتنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ده‌سته‌یه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌"و وتی "به‌پێی دادگای فیدڕاڵی سه‌رپێچی له‌ پرۆسه‌كه‌دا كراوه‌ و پێچه‌وانه‌ی یاسا بووه‌".

ته‌میمی پێی وایه‌ كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ نزیكترین سیناریۆ ده‌بێت بۆ  رۆژانی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵیش بڕیار بدات له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌وا بڕیاره‌كانی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا ده‌سه‌پێت و كه‌س ناتوانێت تانه‌ی لێ بدات.

له‌لایه‌كی تریشیه‌وه‌ ئیبراهیم حه‌سانی، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا روویدا، دیمه‌نێكی ئازاربه‌خشه‌ بۆ عێراقییه‌كان و كوتله‌ سیاسییه‌كان پێش دانیشتنه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی رێككه‌وتن، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق.