X

له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا چه‌ند خوێندكارێك به‌رچه‌قۆ دران

هەواڵی جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     321 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

خوێندكارانی دواناوه‌ندیی خوێندنگه‌یه‌ك له‌ ژاپۆن له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ وەرگرتن لە زانکۆکان و ئەنجامدانی تاقیكردنه‌وه‌، هێرشیانكرایه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌كیان بریندار بوون.

رۆژنامه‌ ناوخۆییه‌كانی ژاپۆن بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ خوێندكاره‌كان ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆكانی تۆكیۆی پایته‌خت و چوونه‌ته‌ ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌رگرتن.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه‌ كه‌ خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر خوێندكاره‌كانی تر و 3 خوێندكار برینداربوون و هێرشبه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

ساڵانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری ژاپۆن تاقیكردنه‌وه‌ بۆ سه‌ردان كه‌س له‌ ده‌رچووانی خوێندكارانی قۆناغی دواناوه‌ندی ده‌كرێت و به‌ ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ خوێندكاران له‌ كۆلێژه‌ جیاجیاكانی زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌رده‌گیرێن.