X

دوو پزیشكی پسپۆڕ لەبارەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن رێنمایی گرنگ ئاشكرا دەكەن

هەواڵی کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     442 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
دوو پزیشكی پسپۆڕ لەبارەی گەیشتنی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بۆ هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنن، ئۆمیكرۆن زۆر خێراتر لە جۆری دەلتا بڵاودەبێتەوە، ئەگەر سەیری بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا بكەین لە چەند هەفتەیەكی كەمدا ژمارەی توشبوان زۆر زیادیكردوە، دەشڵێن، "دەركەوتووە ڤاكسینەكان كاریگەریان بەرامبەر بە ئۆمیكرۆن هەندێك كەمترە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی پێشوی كۆرۆنا، هەربۆیە ئەگەری توشبون بە ئۆمیكرۆن زیاترە".

هەریەكە لە دكتۆر عارف گۆران، پسپۆری ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی هەناو و دكتۆر كامەران قەرەداغی، پزیشكی ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی سنگ و بۆڕی هەوا لە نوسینێكدا رایدەگەیەنن، "دوای سەرهەلدانی كۆرۆنای گۆراوی ئۆمیكرۆن لە ئەفریقای باشور، لە ماوەیەكی كەمدا گەیشتە زۆربەی وڵاتانی جیهان، هەربۆیە گەیشتنی ئۆمیكرۆن بۆ كوردستان شتێكی تەواو چاوەرانكراو بوو".

 

ئەو دوو پزیشكە هەندێك رێنمایی دەخەنەڕوو
یەكەم: ئۆمیكرۆن زۆر خێراتر لە جۆری دەلتا بڵاودەبێتەوە، ئەگەر سەیری بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا بكەین لە چەند هەفتەیەكی كەمدا ژمارەی توشبوان زۆر زیادیكردوە، بۆ نمونە لە ئەمریكا رۆژانە پتر لە یەك ملیۆن كەس توشی ئۆمیكرۆن دەبن، لە ھەندێك وڵاتانی ئەوروپا رۆژانە پتر لە چارەگە ملیۆنێك كەس توشی ڤایرسەكە دەبن.

دوەم: لێكۆڵینەوەكان ئەوە نیشان ئەدەن، كە ئۆمیكرۆن وەك دەلتا كوشندە نیە، توشبوان بە رێژەیكی زۆر كەمتر توشی ھەوكردنی سیەكان دەبن، ھەرچەندە ژمارەی توشبوان زۆرە، بەڵام رێژەیەكی كەم پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت، دەبێت ئەوەش بوترێت لە ئەگەری توشبونی ژمارەیەكی یەكجار زۆری خەڵك لە ماوەیەكی كورتدا بۆی هەیە ئەو رێژە كەمەی تووشبوان، كە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت زیاتر بكات و كاریگەری خراپی لەسەر سیستەمی تەندروستی ھەبێت، هەر لەبەر ئەو هۆكارەیە هەندێك وڵاتانی جیهان كۆمەلێك رێكاری نوێیان گرتوەتە بەر بۆ كەمكردنەوەی رێژەی توشبون.

سێیەم: نیشانە باوەكانی توشبوانی ئۆمیكرۆن بریتیە لە ئاو لە لووت هاتن، پژمین، سەرئێشە، ئازارو سووتانەوەی قوڕگ، هەستكردن بە ماندوبون، بە واتایەكی تر نیشانەكانی زۆر لە ھەلامەت دەچێت.

چوارەم: دەركەوتوە ڤاكسینەكان كاریگەریان بەرامبەر بە ئۆمیكرۆن هەندێك كەمترە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی پێشوی كۆرۆنا، هەربۆیە ئەگەری توشبون بە ئۆمیكرۆن زیاترە، تەنانەت لەو كەسانەی كە هەردوو ژەمی ڤاكسینیشیان وەرگرتوە، بە تایبەت دوای تێپەڕبونی چەند مانگێك بەسەر ژەمی دوەمی ڤاكسین،  لەبەر ئەو هۆیە زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا كەوتنە پەلە بۆ پێدانی بڕە ژەمی سێیەمی ڤاكسین.

پێنجەم: زۆربەی هەرە زۆری ئەو كەسانەی توشی هەوكردنی سیەكان دەبن و پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت لە نێوان ئەو كەسانەیە، كە ڤاكسینیان وەرنەگرتوە، یاخود ماوەیەكی زۆر بەسەر وەرگرتنی ڤاكسینیان تێپەریوە، لە راستیدا دوای ژەمی سێیەمی ڤاكسین رێژەی پێویستی بون بە نەخۆشخانە بە هۆی ئۆمیكرۆن بە رێژەی 90%‏ كەمدەبێتەوە، دەبێت ئەوەش بوترێت مردن بە ھۆی ئۆمیكرۆن تەنانەت لەنێوان ئەو كەسانەی، كە ڤاكسینیشان وەرگرتوە هەرچەندە كەمە، بەڵام بونی هەیە. 

شەشەم: مردن بە هۆی كۆرۆنا لە نێوان ئەو كەسانەی دو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتوە زیاتر لە نێوان كەسانی بە تەمەندایە یان هەڵگری ھەندێك نەخۆشی دەێژخایەنن، ھەر بۆیە دەبێت پەلە بكرێت بۆ پێدانی برە ژەمی سێیەمی ڤاكسین بە تایبەت بۆ كەسانی بە تەمەن.

حەوتەم: لەزۆربەی حالەتەكان توشبون بە ئۆمیكرۆن لە نێوان ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتوە بە سووكی دەبێت، دەبێت ئەوەش بوترێت تەنانەت ئەو كەسانەی سێ ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتوە بۆی ھەیە توشی ئۆمیكرۆن ببن، بەڵام یان هیچ نیشانەیەكیان لێدەرناكەوێت، یاخود زۆر بە سوكی بە چەند رۆژێكی كەم پەتاكە تێدەپەڕێنن.

هەشتەم: لە یەكێك لە نەخۆشخانە گەورەكانی بریتانیا، كە خۆم كاری تیادا دەكەم و رەنگ بێت وەك رەنگدانەوەیەك بێت بۆ دۆخی زۆربەی نەخۆشخانەكانی ئەوروپا، ژمارەیەكی یەكجار زۆر لەو نەخۆشانەی، كە بە هۆكاری تر جگە لە كۆرۆنا پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەیە، لە كاتی پشكنیندا دەردەكەوێت، كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنانەو هیچ نیشانەیەكیان نیە، بە واتایەكی تر بە رێكەوت دەردەكەوێت تووشی ئۆمیكرۆن بوونە.
ه هەموو لێكۆڵینەوەكان دەریانخستوە، كە ڤاكسینەكان زۆر كاریگەرن لە كەمكردنەوەی رێژەی مردن، تەنانەت بەرامبەر جۆری ئۆمیكرۆنیش. دوای زیاتر لە سالێك و بەكارهێنانی نزیكەی 9 بلیۆن بڕە ژەمی ڤاكسین لە سەرانسەری جیهان دەركەوت، كە ڤاكسینەكان بە شێوەیەكی گشتی سەلامەتن. 

دەیەم: هیوادارم ئەو كەسانەی تا هەنوكە ڤاكسینیان وەرنەگرتوە لە نزیكترین دەرفەت هەوڵبدەن ڤاكسین وەرگرن، ئەو كەسانەی بە تەمەنن و لەسەروی شەست ساڵین وا باشە ژەمی سێیەمی ڤاكسین وەرگرن، بە تایبەتی ئەگەر شەش مانگ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاكسینەكە تێپەڕیبێت، بە هەمان شێوە هەموو ئەو كارمەندانەی كەرتی تەندروستی، كە رۆژانە بەركەوتنیان لەگەڵ كۆرۆنا هەیە یان ئەو كەسانەی هەندێك نەخۆشیان ھەیە دەبێت ژەمی سێیەم وەرگرن.