X

لەهەولێر كەسێك كوژرا پۆلیس زانیاری لەبارەی كوژراوەكە ئاشكرادەكات

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     251 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتباری روداوی كوشتنەكەی دوێنێ شەوی پارێزگای هەولێری راگەیاند، كە كەسێكە ناسراوی كوژراوەكەیە.

هۆگر عەزیز  وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كەسێك بە ناوی (ناسراو سوار خورشید) تەمەن ٣٠ ساڵ كوژراوە و دوای لیكۆڵینەوە لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر چەند تیمێك بۆ لێكۆڵێنەوەو دۆزینەوە ئەنجامدەری تاوانەكە پێكهات.

وتیشی: توانرا لەماوەیەكی زۆر كەم بكوژەكە بەناوی (ش، و، ح) تەمەن ٢٨ ساڵ كە ناسراوی كوژراوەكەیە دەستگیركرا.

رووداوی كوشتنەكە شەوی رابردوو 15-1-2022 لە ناحیەی عەنكاوە روویدا.