X

"توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ قوتابخانه‌كاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌"

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     195 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ رێژه‌ی‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ناو ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندندا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌.


میدیا عێراقییه‌كان له‌ زاری‌ به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر توشبووی‌ كۆرۆنا له‌ قوتابخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و پارێزگاكان تۆماركراوه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی‌ 50 توشبوو بۆ ئه‌و قوتابخانانه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كه‌یان تێدا تۆماركراوه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، ده‌ڵێت: "ئه‌و قوتابخانانه‌ به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاری‌ خوێندكارانه‌وه‌ فشاریان لێده‌كرێت تا ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن دابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگری‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ كۆرۆنا له‌نێو خوێندكاران و قوتابیان بكرێت".

ده‌شڵێت: "یه‌كێك له‌ بژارده‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ داخستنی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ خوێندنی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ و كورتكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ خوێندنه‌".

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردووشدا به‌هۆی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ خێرای‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا و زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ توشبووانه‌وه‌، حكومه‌تی‌ خۆجێی به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمانگه‌كانیان ده‌ركرد.