X

جارێكی‌ تر چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ شیعه‌كان و ره‌وتی‌ سه‌در كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     268 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ شیعه‌كان جارێكی‌ تر له‌گه‌ڵ‌ ره‌وتی‌ سه‌در كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ وتوێژكردن ده‌رباره‌ی‌ رێكاره‌كانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ عه‌لی‌ فه‌تلاوی‌ ئه‌ندامی‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ شیعه‌كان له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی‌: "تا دوێنێ‌ رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی‌ به‌رده‌وام له‌نێوان چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و ره‌وتی‌ سه‌در هه‌بووه‌".

وتیشی‌: "هه‌رچه‌نده‌ ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ردوولا خواستی‌ جددیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌".

عه‌لی‌ فه‌تلاوی‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ ره‌نگه‌ ببنه‌ هۆی‌ كرانه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا.

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ "كۆبوونه‌وه‌ و دیداری‌ نوێ له‌نێوان چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و ره‌وتی‌ سه‌در ئه‌نجام ده‌درێت به‌ ئامانجی وتووێژكردن و چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌م پێكهێنانی‌ حكومه‌ت".

فه‌تلاوی‌ راشیگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ و دیداری‌ ئاشكرا له‌نێوان چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و ره‌وتی‌ سه‌در ئه‌نجام ده‌درێت.