X

رووسیا هێرشی ئەلكترۆنی كردە سەر ئۆكرانیا

هەواڵی جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     112 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
ئاژانسە جیهانییەكان رایدەگەیەنن ،ڕووسیا هێرشی ئەلیكترۆنی كردووەتە سەر وڵاتی ئۆكرانیا و بەشێك لە سایتە فەرمییەكانی حكومەتی هاك كردووە. 

"بترسە و چاوەڕێی خراپترین بكە"، ئەمە نامەیەك بوو لەلایەن هاككەرەكانەوە، لەسەر سایتی فەرمی حكومەتی ئۆكرانیا نووسرابوو، میدیاكانی ئۆكرانیا باس لەوە دەكەن، ئەمە نیشانەی دەستپێكی جەنگە. 

ڕۆژی هەینی 14ی كانوونی دووەمی 2022، هێرشی ئەلیكترۆنی كرایە سەر سایتە فەرمییەكانی حكومەتی ئۆكرانیا و میدیا جیهانییەكانیش باس لەوە دەكەن، هێرشەكە لەلایەن ڕووسیا كراوە. 

لای خۆیانەوە وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆیان دەربڕی و پێیان وایە ئەم هێرشە، سەرەتایەكە بۆ دەستپێكی هێرشی سەربازیی و جوڵاندنی 100 هەزار سەربازەكەی سەر سنووری ئۆكرانیا.

هاوكات ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پێشنیازی بەستنی لووتكەی سێقۆڵیی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕوسیا بۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەكات.

نزیكەی حەوت ساڵە پەیوەندییەكانی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ ئاڵۆزیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەهۆی لكاندنی نایاسایی ڕوسیا بۆ دوورگەی كریمیا و پشتگیریكردنی بۆ جوداخوازان لە دونباس دێت.