X

هۆشداری‌ ده‌درێت...به‌فر و سه‌رمایه‌كی زۆر ناو شاره‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     1592 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
شاره‌زایه‌كی‌ بواری‌ كه‌شناسی‌ هۆشداری‌ ده‌دات له‌وه‌ی‌ شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر بارین ناو شاره‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رما به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


ئاراس جه‌بار شاره‌زا له‌بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند كه‌ "له‌ كاته‌كانی ئه‌مشه‌و به‌دواوه‌ ته‌وژمه‌ هه‌وای زۆر سارد و به‌فر بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و سه‌ره‌تا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و به‌فر بارین سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زا و ناحییانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تا ئاستی 700مه‌تر له‌ ڕووی ده‌ریاوه‌ به‌رزن و رێژه‌ی به‌فره‌كه‌ش له‌و ناوچانه‌ له‌نێوان 10 تا 30 سه‌نتیمه‌تر ده‌بێت".

ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "له‌كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ كاریگه‌ری شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فر بارین سنوری ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌ڕین ده‌گرێته‌وه‌".

وتیشی‌: "راسته‌وخۆ به‌فر بارین له‌سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زا و ناحییانه‌ ده‌بارێت كه‌ 900 بۆ 1000مه‌تر له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریاوه‌ به‌رزن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "له‌كاته‌كانی ئێواره‌ی سبه‌ی بۆ ئێواره‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامی قوڵبوونه‌وه‌ی نزمه‌پاڵه‌ستۆ و دابه‌زینی زیاتری بارسته‌ هه‌وا سارده‌كه‌ ڕێژه‌ی به‌فر بارین له‌ناوچه‌كه‌ به‌پێی كات زیاتر چر ئه‌بێته‌وه‌ و سه‌نته‌ری (شاری سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، عه‌ربه‌ت، بازیان، پیره‌مه‌گرون، ڕانیه‌، قه‌ڵادزێ، سه‌یدسادق، قه‌ره‌داغ، سه‌نگاو، تاسوڵجه‌) ده‌گرێته‌وه‌".

ئه‌و شاره‌زایه‌ راشیگه‌یاند كه‌ "تا به‌رزی 700مه‌تر له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریا و ڕێژه‌ی به‌فره‌كه‌ له‌ نێوان 20 تا 40 سه‌نتیمه‌تر ئه‌بێت و له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كاندا له‌نێوان 40 تا 80 سه‌نتیمه‌تر ئه‌بێت و له‌ خوار به‌رزی 700مه‌تر له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریاش كه‌ش باراناوی ئه‌بێت وه‌ك ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك و گه‌رمیان.