X

وادەی ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكراكرا

هەواڵی کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     1610 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، وا بڕیارە ئەم هەفتەیە  بەغدا 200 ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم، لە بەغداد بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە؛ ڕێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لە تەواوبوندایە و بڕیارە ئەم هەفتەیە 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێم.


ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان  ڕایگەیاند؛ حكومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە داوە و هەر كات پارەكە گەیشت موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت.