X

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌ خرانه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     1662 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ ئاگادار ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری‌ بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ به‌له‌د له‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین خراونه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ ناوی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی‌: "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سێ‌ فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وان ویستیان له‌ تاوه‌ره‌ ده‌ره‌كییه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ به‌له‌د نزیكببنه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ چوارده‌وری‌ بنكه‌كه‌ كه‌وتنه‌ ئه‌و په‌ڕی‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ و مه‌فره‌زه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوه‌یان پێكرا".

وتیشی‌: "گه‌یشتنی‌ فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وان بۆ ده‌وروبه‌ری‌ بنكه‌ی‌ به‌له‌د یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ له‌وجۆره‌یه‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌و ئارامییه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ به‌رده‌وامه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌كان بۆ زانینی‌ شوێنی‌ هه‌ڵدانی‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌ تا بزانرێت ئایا دوای‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان فڕۆكه‌كان نه‌كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بڵاویكردەوە كه‌ سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە دەوروبەری  بنكەی بەلەد نزیك بوونەتەوە و لە لایەن هێزەكانی بنكەكەوە تەقەیان لێ كراوە و دواتر فڕۆكەكان "هەڵهاتوون".

پێشتر چەند سەرچاوەیەك بڵاویانكردبووەوە كە ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە كاتژمێر 6:10 خوولەكی ئەم بەیانییە هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد و ئاگر لە نێو بنكەكەش كەوتووەتەوە.