X

نه‌ورۆز به‌ یه‌كسانى كۆتایى به‌ قۆناغى یه‌كه‌م هێنا

وەرزش

15/01/2022     123 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌ یه‌كسانبوون، كۆتایی به‌ قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى عێراق هێنا كه‌ یه‌كه‌م وه‌رزه‌ به‌شدارى تێدا ده‌كات .

نه‌ورۆز له‌ گه‌ڕى نۆزده‌یه‌مى قۆناغى یه‌كه‌م ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگاى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌كه‌ ) میواندارى نه‌فتى به‌سره‌ى كرد كه‌ پێش ئه‌م یارییه‌ تیپى میوان له‌ خانه‌ى هه‌شته‌م بوو .

یارییه‌كه‌ له‌ ئاستێكى مام ناوه‌ند بوو ، هه‌ردوولا چه‌ندین جار هێرشیان بۆ سه‌ر تۆرى یه‌كتر كرد به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو ، سه‌ره‌نجام یارییه‌كه‌ به‌ بێگۆڵ كۆتایهات .

به‌و ئه‌نجامه‌ نه‌ورۆز به‌ ٤ سه‌ركه‌وتن و ٥ یه‌كسان و ١٠ شكست به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ١٧ خاڵ قۆناغى یه‌كه‌مى له‌ خانه‌ى ١٧ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى به‌ كۆتایهێنا .

زۆرترین خوێنراو