X

بزووتنەوەی ئیسلامی: ئەمریكا دۆستی كەس نەبووە و تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆی کار دەکات

کراوەیی ئیسلامی

02/03/2022     867 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت ئەمریكا هیچ كاتێك دۆستی كەس نەبووە و هەڵوێستەكانی تەنیا لە سەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی خۆیەتی.


عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی زایەڵەی ئێرانی ڕایگەیاند، ئەمریکا هیچ کات دۆستی کەس نەبووە و دۆستی کەسیش نابێت، چونکە بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆی کاردەکات و لەسەر ئەو بنەمایەش پەیوەندیەکانی خۆی دادەڕێژێت، بچێتە هەر وڵات و ناوچەیەک بە چاویلکەی بەرژەوەندی دەڕوانێتە ئەو شوێنە بە تایبەت بەرژەوەندییە ئابوورییەکان .

وتیشی، وەک ئاشکرایە و نمونەی زۆر زیندوش لەبەر دەستان ئەمریکا لەهەر جێگە و شوێنێکدابەرژەوەندی ئابووری هەبێت هەوڵ دەدات لەو جێگەیە جێگیر بێت تا ئەو کاتەی پێویستی بە داهاتی سەرزەوی و ژێر زەوی وڵاتەکە هەیە، خۆی دەکاتە دۆستێکی ڕاستەقینە و باسی دیموكراتی دەکات، کە خۆشی باوەڕی پێی نیە و دەیکاتە چەکی دەستی بۆچەوساندنەوەوی میللەت و دەستەبەر کردنی بەرژەوەندیەکانی خۆی هەرکاتێکیش ئیشی بە وڵات و جێگەیەک نەما گوێ نادات ئەمە بەناو دۆستی بووە لەبەر بەرژەوەندی خۆی وازی لێ دێنێ.

ئەندامەكەی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕاشیگەیاند هەر وڵاتێک پشتی بە ئەمریکا بەستووە و دڵی بە دۆستایەتی ئەو وڵاتە خۆش بووە لە کۆتایدا پەشیمان بووەتەوە و ئەمریکا پشتی لێکردووە .


زۆرترین خوێنراو