X

بزووتنەوە: ئەو رەفتارەی دەسەڵات بەرامبەر مووچەخۆران و هاوڵاتیان بێ باج نابێت

کراوەیی ئیسلامی

03/04/2022     491 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت "ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوێکی لەدەست نەماوە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەران، لە کاتێکدا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە."

بزووتنەوە ئاماژەی بەوە داوە، کە "ماوەی دوومانگە نرخی بەرمیلێک نەوت لە سەرووی ٩٠ دۆلار بوو ئێستاش بەرمیلێک نەوت بە ١١٣ دۆلار زیاترە و حکومەتی عێراقیش چەند ڕۆژێک بەرلە ئێستا ٢٠٠ ملیارەکەی ناردووە بۆ هەرێم، بەپێی راپۆرتە فەرمییەکانی هەرێمیش رێژەی داهاتەکانی نەوتی و نانەوتی زۆر زیادی کردووە کە بۆ یەک مانگ بە گشتی زیاترە لە ملیارێک دۆلار، کەچی بڕی بووجەی پێویست بۆ یەک مانگی مووچە خۆران بریتییە لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار."

بزووتنەوە ڕایگەیاندووە "حکومەت تا دێت خەمساردو بێ باکتر دەبێت لە پێدانی شاییستە داراییەکانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان، لەگەڵ ئەوەشدا چەند رۆژێکە بۆ مووچەی مانگی ٢٠٢٢/٣ پارەی تەواو لەبەردەستە، بەڵام بەبێ هیچ روونکردنەوەو هۆکارێک حکومەت دەست بە دابەشکردنی مووچە ناکات."

بزووتنەوەی ئیسلامی پێیوایە "حکومەت ئەو دواخستنەی مووچە لەم کاتەدا بۆ ئەوەیە تا لە مانگی رەمەزاندا یەک مووچە دابەش بکات لە کاتێکدا بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی حکومەت دەبوایە هەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام ئەم ساردیەی حکومەت بۆ دواخستنی مووچە بۆ ئەوەیە کە مووچەی مانگی ٢٠٢٢/٣ ماوەکەی درێژ بکاتەوە تاوەکو پرۆسەی دابەشکردنەکە درێژەی پێ بدات بۆ ئەوەی پرۆسەکە تا نزیک جەژن بخایەنێت".

بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاندووە "ئەو رەفتارەی دەسەڵات بەرامبەر مووچەخۆران و هاوڵاتیان بێ باج نابێت و تا زیاتر زوڵم و ستەم بەردەوام بێت چارەنووسی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقارێکی نادیار دەبات".

زۆرترین خوێنراو