میلله‌ت
له كاتێكدا به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان و توندیی تووشبوونیان، خه‌ریك بوو ورده ورده كۆڕۆنا له‌بیر ده‌چووه‌وه، ئێستا خه‌ریكه به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی جۆرێكی نوێیه‌وه، خۆی به‌بیر ده‌خاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێك وڵات ڕێكاره‌كانی خۆپاراستنیان توند كرده‌وه.
- ئه‌مه‌یان جۆرێكی نوێی ئۆمیكڕۆنه، به‌ناوی BA.2. سه‌ره‌تا ناو نرا "stealth variant-گۆڕاوه په‌نهانه"، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار له پشكنینه‌كان ده‌رنه‌ده‌چوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه، بۆیه ئه‌و ناوه‌ش كۆن بووه.
- ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا له چین بڵاو بووه‌وه، به‌هۆیه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شاری (شه‌نگهای)ی 60 ملیۆن كه‌سی ڕاگه‌یه‌نرا.
- له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ژماره‌ی تووشبووان پێی زۆر زیاد بووه، پێشبینی ده‌كرێت ئێستا به‌ربڵاوترین جۆر بێت.
- له هه‌موو جۆره‌كانی پێشوو خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه.
- توندیی نه‌خۆشی و ئه‌گه‌ری مردن پێی كه‌متره.
- تا ڕادده‌یه‌ك له توانایدایه به‌ره‌نگاریی ئه‌و به‌رگرییه ببێته‌وه كه به‌هۆی ڤاكسین یان تووشبوونی پێشووتره‌وه به‌ده‌ست هاتووه.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر تووشبوون به‌ڵام ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌گه‌ری تووشبوونه‌وه‌یان به‌م جۆره هه‌یه.
- به‌هۆی ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌وه، پێویستیی وه‌رگرتنی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه زیاد ده‌كات. دۆزی سێیه‌م به ڕێژه‌ی 40% تووشبوون به‌م جۆره و به ڕێژه‌ی 90%یش پێویستی به داخڵ بوون كه‌م ده‌كاته‌وه.
پوخته: ئه‌م جۆره له‌وانی پێشوو خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام توندیی نه‌خۆشییه‌كه كه‌متره، وه‌رگرتنی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینیش به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تووش بوون و توندیی نه‌خۆش كه‌وتن كه‌م ده‌كاته‌وه.
له فه‌یسبووكی د. زانا ئه‌حمه‌د ساڵه‌یی پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو وه‌رگیراوه.