میلله‌ت
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی ته‌واوی دانیشتوانی جیهان هه‌وایه‌ك هه‌ڵده‌مژن كه به مه‌ترسی داده‌نرێت بۆسه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ.
له راپۆرتێكدا كه رێكخراوه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه زانیاری و به‌ڵگه‌ی له‌باره‌ی كوالیتی هه‌وا له 117 وڵات و زیاتر له شه‌ش هه‌زار شار بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌دا 99ی دانیشتوانی جیهان له هه‌لومه‌رجێكی كه‌شوهه‌وادا ده‌ژین كه له خوار ستانداردی كوالیتی هه‌وای رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیه‌وه‌یه و مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه له ته‌واوی ئه‌و وڵات و شارانه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ كراوه هه‌وا ئه‌و پارچه بچووكه ماددانه‌ی تێدایه كه زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ دی ئۆكسیدی نایترۆجین، ئه‌وانه‌ش زۆرتر له‌و وڵاتانه‌دایه كه داهاتیان مامناوه‌ند و كه‌مه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه رێژه‌كانی PM2,5 و PM10 كه بڕی مادده‌ی زیانبه‌خش له هه‌وادا ده‌پێون له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا له نزیكه‌ی له دوو هه‌زار شاردا شه‌ش هێنده زیادیان كردووه.
ئه‌و پارچه ماددانه له رێگه‌ی سیستمی هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌چنه سی و سوڕی خوێنه‌وه و ده‌بنه هۆی ئیفلیجی و نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دان.
به‌پێی رێنمایی كوالێتی هه‌وای رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، وڵاتان ئامۆژگاری ده‌كرێن ''به چاودێریكردنی باشی هه‌وا و سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی هه‌وا بناسێنن''، ''هانی به‌كارهێنانی وزه‌ی دۆستی ژینگه بده‌ن له چالاكییه‌كانی رۆژانه‌دا وه‌ك له میانی خواردن لێنان، ئامڕازه‌كانی گه‌رمكردنه‌وه و رووناككردنهوهدا''، ''له شاره‌كاندا به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت كه‌مبكرێته‌وه‌و په‌ره‌بده‌ن به به‌كارهێنانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی''، ''گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ستكه‌وتنی وزه‌ی نوێ په‌یڕه‌و بكه‌ن''، ''پیشه‌سازی به‌ڕێوه‌بردنی پاشه‌ڕۆی ناوخۆیی به‌هێز بكه‌ن'' و ''چالاكییه‌كانی به‌فیڕۆدانی كشتوكاڵی كه‌مبكه‌نه‌وه''.