X

ئێمە لەگەڵ یەك بازنەیی هەڵبژاردندا نین، لە هەموو دنیا یەك بازنەیی بوونی نەماوە

سۆشیال میدیا

05/04/2022     371 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان: 

لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین یاساكە هەمواربكرێتەوە. 
 كۆمەڵێك كەموكوڕی لەیاسای هەڵبژاردندا هەیە، ئەگەر بەو یاسایە هەڵبژاردن بكرێتەوە، هەمان سیناریۆی 2018 دووبارە دەبێتەوە لە ساختەكاریی، بەكارهێنانی پێكهاتەكان.
 ئێمە لەگەڵ یەك بازنەیی هەڵبژاردندا نین، لە هەموو دنیا یەك بازنەیی بوونی نەماوە، تەنیا لە هەرێمی كوردستان نەبێت.
لە دهۆك ساختەكارییەكی بێشومار دەكرێت‌و دەنگی گەرمیان‌و هەڵەبجە‌و سلێمانی‌و رانیەی پێدەبرێت، ئێمە دەمانەوێت بكرێت بە چوار بازنە، ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین بە دەنگی سلێمانی یان شارێكی تر، خەڵكی تری بۆ پەرلەمان پێ سەربەخرێت. 
بەپێی تۆمارەكانی خۆیان، تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق زیاتر لە (400 هەزار) دەنگی فەرقە، خەڵك پێی خۆشە بەم هەموو ساختەكارییەوە هەڵبژاردن بكرێت.
 ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پێكهاتەكان كورسییان هەبێت، بەڵام دەبێت پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن‌و نوێنەرایەتییان بكات، نەك نوێنەرایەتی حزبێكی تر بكات، با پێكهاتەكان تۆماری دەنگدەرانی تایبەت بەخۆیان هەبێت، بۆچی دەبێت نوێنەری پێكهاتەیەك بە دەنگی چۆمان سەركەوێت لەكاتێكدا یەك مەسیحی لە چۆماندا 
نەبێت ؟!

زۆرترین خوێنراو