X

ئەو لایەنەی کە زۆرینەیە تا ئێستا لە مانای سازان نەگەیشتووە

سۆشیال میدیا

06/04/2022     115 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

 

میللەت

هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە ئێستادا پێویستتر بووە

تا ڕێگری بکرێت لە ساختەکاری و  زۆرینەیەکی پەرلەمانی بێ سود ، کە تەنها کاری دروست کردنی قەیران و سەپاندنی ئیرادەیەکی تاکڕەوی بووە و لە بارگرانی زیاتر دەستکەوتێکی بۆ میللەت نەبووە و هیچ کات لەپێناو بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا بەکار نەهاتووە.

نا نا با ناهەقییان بەرامبەر نەکەین و مافی خۆیان پێ بدرێت چونکە زۆرینەکەیان خستۆتە خزمەت خۆشگوزەرانی خەڵک و حوکمێکی ڕەشید و سازانی نیشتیمانییەوە

_ ئەوە نیە دەستپێشخەر بوون و پێشنیازە یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنیان ئامادەکردووە و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن،  بە سازان ئەم پرسە گرنگە ببەنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە کە هەرێمی کوردستان بکەن بە چوار بازنەی هەڵبژاردن و باڵانسی کورسییەکانی پەرلەمان بەپێی ژمارەی دانیشتووان بگەڕێننەوە بۆ سەرجەم پارێزگاکان.

_ ئەی ئەوە نیە داوای پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری .

_ ئەوەتا هەر بەو زۆرینەی پەرلەمانیە داوا دەکات کورسی پێکهاتەکان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا لە هەرێم دابەش بکرێن تا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بن .

لام سەیرە ئەو لایەنەی کە زۆرینەیە تا ئێستا لە مانای سازان نەگەیشتووە و هیچ پرۆژە و پێشنیازێکیشی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن نیە ، و پەنجەی هەڕەشەش رائەوەشێنیت و ئەڵێت ئێمە داوای سازانمان کردووە و ئێوەش سازانتان شکاندووە!

ئێستا کێ داوای سازانی نیشتیمانی کردووە و کێ سازانی نیشتیمانی شکاندووە؟

ڕۆژان شەهید حەمەڕەش

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

زۆرترین خوێنراو