میللەت
بۆ ئەمساڵ عیراق سەرجەم گەنمی جوتیاران وەردەگرێت و بەغداش بڕیاریداوە پارەی گەنمی جوتیاران لەماوەی 10 رۆژدا پاكتاو بكات.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند: بۆ ئەمساڵ عیراق سەرجەم گەنمی جوتیاران وەردەگرێت و بۆ هەر تۆنێك گەنمیش بڕی 750 هەزار دینار دیاریكراوە.
راشیگەیاند: بەغدا بڕیاریداوە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەماوەی 10 رۆژدا بنێرێت.
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێم راشیگەیاند: ئەگەر نرخی گەنم لەجیهاندا زیاتر بەرزببێتەوە ئەوا نرخی وەرگرتنی گەنم لە ناوخۆ بە ڕێژەی 20% زیاد دەكرێت.