میللهت
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوای لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە نیشتمانییەکان کردووە، رێگری لە هاوردەکردنی 33 ماددەی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە بکات.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دوێنێ چوارشهممه 6ی نیسان نوسراوێكی دهركردوهو رایگهیاندوه" ئەگەر بەڵگەنامەی بەرهەمهێنانی ئەو ماددە خۆراکییانەش لەناو هەرێمی کوردستان بوو، رێگەیان پێنەدەن ببرێنە ناو شارەکانی دیکەی عێراق.
گرنگترین ئەو ماددانەی له نوسراوهكهدا قهدهغه كراوه، بریتین لە هێلکەی هەڵهێنان، سەروپێ، مریشکی سەربڕدراو، جگەری مریشک، ماسی ، پاقلەی سەوز، هەنگوین و پیاز.
لە نووسراوەکەدا داواشکراوە رێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر بەرانبەر بە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵ دەدات ئەو ماددە خۆراکییانە بە هەر رێگەیەک بگەیێنێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی عێراق.