X

پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ خۆڵبارینی ئه‌مشه‌و

هەواڵی کوردستان

07/04/2022     877 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی‌ ده‌كات لە دوای نیوە شەو شەپۆلی خۆڵبارین بەرەو لاوازی بڕوات و ئەگەری‌ کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاویەکان.

 راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ سبەینێ هه‌ینی، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئاسمانی‌ نا ڕوون دەبێت لە بەر بوونی‌ تۆزێکی‌ سووک و لە دوای نیوه‌ڕۆشه‌وه‌ خێرایی‌ با چالاك ده‌بێت و له‌ کاتەکانی‌ ئێوارەو شەودا  کەمێک باران و هەورە بروسكه‌ هەیە لە سەرجەم ناوچەشاخاویەکاندا لە گەڵ ئەگەرێ کەمێک دڵۆپە باران لە سەنتەری‌ شارەکان. 

 ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وش مه‌ودای بینینی‌ كاتژمێر 9ی‌ شه‌وی‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمه‌

 هه‌ولێر 200 مه‌تر
 پیرمام 900 مه‌تر
 سلێمانی‌ 800 مه‌تر
 چه‌مچه‌ماڵ 500 مه‌تر
 دهۆك 900 مه‌تر
 زاخۆ 7 كلم

زۆرترین خوێنراو