میللهت
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگهیاند كه پارتی لە بەغدا شكستیهێناوە و دەیەوێت لە هەرێمی كوردستان چەواشەكاری بكات.
جەمال حەوێز پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا وتی: دەڵێت "پارتی لە بەغداد شكستیهێناوە و دەیەوێت لەهەرێم تۆڵە بكاتەوە، بۆیه چەواشەكاری دەكات و نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونكە ئەگەر یاساكە هەمواربكرێتەوه جارێكی دیكە 45 كورسیی پەرلەمان ناهێننەوە."
ئهو پهرلهمانتاره ئاشكراشیكرد كه جگە لەپارتی سەرجەم فراكسیۆنەكان داوادەكەن هەڵبژاردن فرەبازنە بێت و ناكرێت بە تەنها پارێزگای دهۆك 27 كورسی پەرلەمانی تێدا بێت لەكاتێكدا دەبێت بە نزیكەیی 15 كورسیی ههبێت، بهڵام ئەگەر فرەبازنە بێت هەر پارێزگایەك دەنگدەری خۆی دەبێت و نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەڵێت، پێكهاتەكان 11 كورسییان لە پەرلەمان هەیە لە زۆرینەی پرسەكاندا لەگەڵ پارتی هاوڕان، ئێمە دەمانەوێت پێكهاتەكان نوێنەری ڕاستەقینەیان لە پەرلەمان هەبێت.