X

له‌ پایته‌ختی ئیسرائیل ته‌قه‌كرا و 10 كه‌س كوژران و برینداربوون

هەواڵی جیهان

07/04/2022     450 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ شاری ته‌لئه‌بیب له‌ پایته‌ختی ئیسرائیل روویدا و ئاماره‌ سه‌ره‌داییه‌كان باس له‌ كوژران و برینداربوونی 10 كه‌س ده‌كه‌ن.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌ سێ شوێنی جیاوازی پایته‌خت بووه‌ و پۆلیسی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ یه‌ك كه‌س بووه‌ و به‌هۆی ته‌قه‌كانییه‌وه‌ 2 كه‌س كوژراون و 8ی تریش برینداربوون.

دوای رووداوه‌كه‌ش لێپرسراوانی پایته‌خت داوایان له‌ هاوڵاتیان كردووه‌ لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا ئەوکاتەی دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.

زۆرترین خوێنراو