X
ئ|

ئەو پێشمەرگەیەی پارتی سەر و برۆی تاشی هەموو زانیارییەک ئاشکرادەکات

هەواڵی کوردستان

27/09/2016     64638 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

هێمن بنەسڵاوەی، كە 24 ساڵ خەباتی پێشمەرگایەتی هەیەو لەسەر ناڕەزایی دەربڕین و بیروڕایی سیاسی جیاواز دوای دورخستنەوەی لەهەولێرەوە بۆ خانەقین، بەئیمزای كەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت فەسڵكراوەو شەوی رابردوش لەلایەن ئاسایشی بنەسڵاوەی پارتیەوە دوای رفاندنی لەگەڵ كوڕەكەی، سەرو برۆی دەتاشن و دواتر شاربەدەری دەكەن.

داوایان كرد ببم بەپارتی

لەوبارەیەوە بۆ یەكەمجار دوای ئەو رووداوە، (هێمن عەبدولخالق بنەسڵاوەی)، قسە بۆ PUKmediaدەكات و دەڵێت:پێشمەرگەی فەوجی بەرگری وەزارەتم، سێ مانگ لەمەوبەر لەفەوجەكەی خۆم داوایانكرد ببم بەپارتی، ئەوان بەشێوازی جیا هەوڵیاندا، دەیانوت ئەگەر ببیتە پارتی كێشەی پارەت نابێت و دەوامكردنیشت خۆشتر دەبێت و پلەی زیاتریش دەبێت، تەنانەت هەڕەشەی ماڵباركردنیشیان لێكردم، بەڵام بەهەموو شێوەیەك بوون بەپارتیم رەتمكردەوە، دواتر لەڕێی نوسراوێكەوە ئەركەكەمیان گواستەوە بۆ خانەقین و پەیوەستی بڕیارەكە بووم و لەو ماوەیەدا دەوامم كردوە، بەڵام چوار رۆژ پێش ئێستا لەفەسڵكردنم ئاگاداریان كردمەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە بەبێ ئاگاداركردنەوەم لە 16ی ئابدا فەرمانی فەسڵكردنم بۆ دەرچووە. 

بەنیازبوم بەشداری خۆپیشاندان بكەن

ئەو پێشمەرگەیە دەشڵێت: بەنیازبووم بەشدار خۆپیشاندانی هێمنانەو مەدەنی  بكەم لەشاری هەولێر بۆ داواكردنی مافی رەوای خۆمان كە پێشمەرگە بارودۆخی زۆر خراپە، بەڵام دوای بانگی ئێوارەی دوێنێ 2016/9/26 ژمارەیەك ئاسایشی بنەسڵاوەی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتنە سەر ماڵەكەم و خۆم و كوڕەكەم كە ناوی ئامانجە، رفاندیانین و یەكێك لەئاسایشەكانی پارتیش موختاری گەڕەكەكەی خۆمانە، ئەوانی تریش ببینمەوە دەیان ناسمەوە، دواتر بەجیا بردیانم بۆ بازگەی شێراوا، كوڕەكەشم كە ناوی ئامانجە برایە ئاسایشی بنەسڵاوە، دواتر سەعات 12ی شەو ئەو لەڕێی هاتنە سەرخەتی كۆمەڵێك كەسایەتی ئازاد كراوە. 

ئەوەشی ئاششكراكرد: هێزەكانی ئاسایشی پارتی دوای رفاندنم لەبازگەی شێرئاواوە تا بازگەی پردێ لێیاندام و ئازاریاندام، جگە لەوەی ماڵەكەمیان پشكنی، جانتایەكیش كە ناسنامەی باری شارستانی خۆم و ماڵ و منداڵمی تێدا بوو لەگەڵ چەندین بەڵگەی تری كاروباری رۆژانەو بڕی 89 هەزار دینار كە لەگیرفانمدا بوو هەمویان بردوە.

ئاسایشەكان سەرو برۆیان تاشیم

هێمن عەبدولخالق لەبارەی روداوەكەوە زیاتری بۆ PUKmedia خستەڕوو، وتی: لەبازگەكەیان سەرو برۆیان تاشیم و دواتر وتیان سنوری هەولێر جێبهێڵەوەو بەپێی بڕۆ بۆ سنوری یەكێتی و گۆڕان، بۆیە دوای گەیشتنم بۆ كەركوك زانیاری ئەوەم پێگەیشت كە بەنیازن بمكوژن، بۆیە دوای لەوێ ئاسایشی یەكێتیم ئاگاداركردەوەو ئەوان ژیانیان پاراستم و شەو لەوێ مامەوەو ئەمڕۆ گەیشتمە سلێمانی.

لەسەر فەیسبوك هەڕەشەی لێكراوە

لەبارەی ئەو پۆستانەشی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، وتی: لەپۆستەكانمدا ناوی هیچ كەسێكم نەهێناوە، بەڵكو باسی گەندەڵی و بێدادی ژیانی پێشمەرگەو خەڵكم كردوە كە لەسایەی حكومەتی هەرێمدا لە چ بارودۆخێكی خراپدان.

وتیشی: لێپرسراوی فەوجەكەم سێ مانگ لەمەوبەر پێی راگەیاندم كە لەسەروی خۆمەوە فەرمانم پێكراوە بۆ خانەقین بتگوزامەوە، چونكە فەیسبوك بەكاردەهێنێت و شتی خراپ دەنوسیت، بۆیە ئەگەر بێدەنگ دەبیت باشە، ئەگەر بێدەنگیش نەبیت ئەوا رێوشوێنی ترت بەرامبەر دەگرینەبەر. 

كەمئەندامیش كراوم

ئەو پێشمەرگەیە، باسی ئەوەشی بۆ PUKmedia كرد، كە لەساڵی 1994ەوە پەیوەندی بەڕیزەكانی پێشمەرگەوە كردوە،لەساڵی 1997یشدا كاتێك لەچیای سوسێ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە بریندار بووم و گورچیلەیەكم لەدەستداوە، بەڵام دوای 21 ساڵ خزمەتم كە چومەوە وەزارەت هیچ پلەیەكی سەربازیان پێنەداوم، بەبیانوی ئەوەی پەیوەندیم بەلایەنێكی سیاسیەوە هەبووە.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 57 خولەک پێش ئێستا

ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌ردۆغان كه‌ توركه‌كانی توڕە كرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییه‌كی‌ توند له‌ كازمییه‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

توركیا خاڵێكی سه‌ربازیی نوێی له‌ سنووری دهۆك دانا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەیاننامەکەی گروپی G7 تورکیای توڕەکردووە