میللەت
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت، کە
"لە سایەی ئەم حکومڕانییە حزبییە، حكومه‌ت په‌رله‌مان موحاسه‌به ده‌كات!"
و ناوبراو ئاماژەوە بەوە دەکات "به‌ڕای من ئه‌م په‌رله‌مانه دابخرێت باشتره،
له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێكارانه‌ی به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی بگیرێته‌به‌ر، كه ڕێگه‌ی
قسه‌كردن و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی لێ بگیرێت."
بە وتەی ناوبراو "هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی
له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی (سۆران عومه‌ر) كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان"
لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا عەبدولستار
مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان وتویەتی "دژی
هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندین له‌سه‌ر هه‌موو په‌رله‌مانتارێك، چونكه لابردنی پارێزبه‌ندی
لە بارودۆخی ئێستای هەرێمدا زیاتر فشار و چاوسوركردنهوهیه بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتاران
و بۆ كپكردنی ده‌نگی ئازادی لێ دەخوێنرێتەوە."
عەبدولستار مەجید کە ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی
کۆمەڵی ئیسلامیشە "داوای لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی بڕیاردان بۆ ئه‌و كه‌یسه ده‌كات،
ئه‌و كاته بە ئەنجامی بریاری ئەو کەیسە ڕازین جا با ئەو کات سزای لە سێدارەدانیش
بۆ پەرلەمانتارەکهمان ده‌ربچێت."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاندووە
"به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ لابردنی پارێزبه‌ندی نین له په‌رله‌مانتار(سۆران
عمر)، له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، به تایبه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی
ده‌سه‌ڵات له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕێی دەگیرێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو
جومگه و كایه گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی قۆرخ كردووه، به ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه، جا ئه‌گه‌ر شتێك مابێته‌وه وه‌كو ده‌نگی
ناڕازی، قسهیهكە ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بكرێته‌وه، له‌وه‌ی كه گه‌نده‌ڵی
ئیداری و سیاسی و ئابوری هه‌یه، به‌ڕاستی ده‌ویسترێت ئهمدهنگهش كپ بكرێت. بۆیه
ئامانجیان لەمەش ئەوەیە په‌رله‌مانتار ڕێگه‌ی لێ بگیرێت كه قسه‌ی خۆی بكات. "
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌شی وتووە "به‌ڕای
من ئه‌م په‌رله‌مانه دابخرێت باشتره، له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێكارانه‌ی به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی
بگیرێته‌به‌ر، كه ڕێگه‌ی قسه‌كردن و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی لێ بگیرێت، له‌كاتێكدا په‌رله‌مان
به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێریكردن و مه‌رجه‌عی سیاسییه."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتویەتی
"ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان یاسا داده‌نێت، بابزانین چه‌ند یاسای داناوه؟ نزیكه‌ی
ساڵێك وشه‌ش مانگه په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاربووه. ئایا ئه‌مه یاسا دانانه؟! بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌ر یاسایەک ده‌ربچێنێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕه‌هه‌ندێكی
دارایی هه‌بێت، تا پرس به حكومه‌ت نه‌كات ناتوانێت یاسا ده‌ربكات. دووه‌م ئایا په‌رله‌مانی
كوردستان توانیویه‌تی چاودێرێكی چاونه‌ترس بێت به سه‌رحكومه‌ت و دامودهزگاكانییهوه؟
بارودۆخی ئابوری وڵات و پێدانی موچەی فەرمانبەران زۆر ڕوونە و کارنامەی کابینەی نۆیەمیشمان
بینی چی بوو، ئایا پەرلەمان توانیویه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت بانگهێشتی بكات و لە سەر
هیچ نا کارنامەکەی لێی بپرسێتەوە؟ با پەرلەمان سەرۆکی حکومەت بانگهێشت بکات و لە سەر
ئەو هه‌موو قه‌یرانانه لێیبکۆڵنەوە. ئایا پەرلەمان توانیویه‌تی لێپرسینه‌وه له
وه‌زیرێك بكات؟"
عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە
"به درێژایی تەمەنی ئه‌م په‌رله‌مانی كوردستانه، كه ئه‌وه خولی پێنجه‌مه،
تا ئێستا نه‌توانراوه لێپرسینه‌وه له وه‌زیرێك بكات و متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه.
بەڵام لە سایەی ئەم حکومڕانیە حزبیە پێچه‌وانه بۆته‌وه، ئێستا حكومه‌ت په‌رله‌مان
موحاسه‌به ده‌كات! "
عه‌بدولستار مه‌جید پێیوایە "داواكاریگشتیش
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كارهێنراوه. به‌كورتی ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه بە ده‌ستور پێی
په‌رله‌مان ببه‌ستنه‌وه، ده‌می په‌رله‌مانتاریش ببه‌ستن، كه نه‌توانێت ڕه‌خنه‌بگرێت
و نه‌توانێت قسه‌ی خه‌ڵك بكات، به بۆچوونی من له حاڵێكی ئاوادا ده‌بوو له‌سه‌رداوای
"جینائی" په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر لابچێت نه‌ك لهسهرداوایهكی
مه‌ده‌نی، یان داوای ئیداری، كه ڕه‌خنه‌یه‌كی له حكومه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت و
داموده‌زگای حكومه‌ت گرتووه."
هه‌روه‌ها ناوبراو باسی لەوەش کردووە، کە "باشه
چه‌ند گه‌ڕی دانوستان و ڕێكکه‌وتنی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند كراوه؟
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر ئاگای لێ نه‌بووه! دواتر له میدیاكان په‌رله‌مان بیستویه‌تی،
كه وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند چی كردووه. تا زۆر
فشارمان كرد ئینجا هاتن له په‌رله‌مان هه‌ندێ شتیان بۆ گێڕاینه‌وه، كه گوایه
ئه‌وانه شتی تایبه‌تن و كۆبوونه‌وه‌كه داخراو بێت و په‌خشی ڕاسته‌خۆ نه‌بێت.
واته په‌رله‌مان نه‌یتوانی مه‌رجه‌عی سیاسی بێت."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی
وتووە "من له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاره‌كانی تریش نیم، نه‌ك
به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی (كاك سۆران عومه‌ر). ئێمه ناڵێین با په‌رله‌مانتار نه‌چێته به‌رده‌م
دادگا، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، كه هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی ئێمه، كه هه‌ر داوایه‌كی
له‌سه‌ر بێت، پێویسته به‌ڵگه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات و بیسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر نه‌یسه‌لماند
ئه‌وا با ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر بكرێت، به‌ڵام بۆچی پارێزبه‌ندی لێوه‌ربگیرێته‌وه؟!"
عه‌بدولستار مه‌جید جه‌ختیكرده‌وه"
لابردنی پارێزبه‌ندی چه‌كێكه به‌كارده‌هێنرێت بۆ بێده‌نگكردن و كپكردنی ده‌نگ، ئه‌و
فشار و چاو سوركردنهوهیه، كه هه‌یه بۆ بێده‌نگكردن و كپكردنی ده‌نگ، نه‌ك ئێمه
ناترسێنێ، به‌ڵكو پته‌وتریش ده‌بین، به‌ڵام ئێمه كه‌یسه‌كه به ناحه‌قی ده‌زانیین."
ده‌رباره‌ی بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر قسه‌ی
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی (سۆران عومه‌ر)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
وتویەتی "ئێمه ده‌ڵێین به‌ڵێ به‌ڵگه‌مان پێیه و به‌ڵگه‌كانی خۆیشی ناردووه،
له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به داواكاری گشتی ده‌كرێت. به‌ڵام
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا داواكاری گشتیش چه‌ند به دادگه‌رانه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌یسانه
بڕیار ده‌دات، ئێمه داوای لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی بڕیاردان بۆ ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین،
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی با به‌سه‌ربه‌خۆ دیاریبكرێت، ئه‌و كاته با په‌رله‌مانتاری ئێمه
حكومی له سێداره‌دانیشی بۆ ده‌ربچێت."
هه‌روه‌ها وتویەتی "ده‌ستبردن بۆ
لابردنی پارێزبه‌ندی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی په‌رله‌مانتار و په‌رله‌مان،
من ئه‌وه به‌شتێكی مه‌ترسیدار و شتێكی زۆر خراپی ده‌زانم، به‌پێ ی یاسا ئه‌وانه‌ی
پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر لاده‌چێت، ده‌چنه به‌رده‌م دادگا و به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاكم حوكمیدا،
ئه‌وكاته تا حوکمی خۆی وه‌رنه‌گرێ ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان. ئێمه دژی
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ین، دژی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندین، له هه‌ر په‌رله‌مانتارێك. پێمانوایه
بۆ پرۆسه‌ی په‌رله‌مان و بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌رگریكردن، له مافی خه‌ڵك و ڕووبه‌ڕوو
وه‌ستانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی و خراپه‌كاری."
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پرسی هه‌ڵگرتنی
پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا
تا چه‌ند كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه حیزبیه‌كانی كۆمه‌ڵ و پارتی؟
عه‌بدولستار مه‌جید وتویەتی "به‌ڕاستی
پرۆسه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، و ئێمه به براده‌رانی پارتی-مان وتووه، هه‌ڵگرتنی
پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر (كاك سۆران عومه‌ر) بێگومان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان. چونكه ئەوەی زیاتر
دەبێتە هۆکاری کاریگەری خراپ ئەوەیە بەرێز مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ، ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتە و ئەوەشی زیاتر خویندنەوەی بۆ دەکرێت ململانێی سیاسییە
نەک ململانێی نێوان حکومەت و پەرلەمانتارێک و ململانێ حزبیەکەش لە رابردوودا پێشینەی
هەبووە."
ڕاشیگه‌یاندووە "ئه‌م حكومڕانییهی
كه ئێستا ده‌كرێت به‌شێكی زۆری پارتی و به‌شه‌كه‌ی تریشی یه‌كێتییه، واته حیزب
لێره‌دا كاریگه‌ری هه‌یه، هه‌ر وه‌كو چۆن كاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر داموده‌زگاکانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌سڵه‌ن حیزب بڕیار بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌دات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا وه‌ك حیزب نێوه‌نگیر،
له نێوانتاندا نییه، یا بتانه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی حیزبی چاره‌سه‌ری بكه‌ن؟ سه‌رۆكی
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوە کردووە "پێویستمان به نێوه‌ندگیری
نه‌بووه، ئێمه له شه‌ڕدا نیین. چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاساییمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ
براده‌رانی پارتی، ئێمه هیوا خوازین ئه‌م بابه‌ته به‌م ئاراسته‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت."