میللەت
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاروباری په‌رله‌مان و حكومه‌ت
-ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانە، لە وه‌ڵامی وته‌كانی فه‌هیم عه‌بدوڵا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای دهۆك ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی
له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ نه‌كشانه‌وه‌ی واژۆكانیان كرده‌وه و وتی"
ئه‌وه كفری سیاسه‌ته ئێمه كفری وا چۆن ده‌كه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ك هه‌موومان
چه‌ند ئهندامێكیشمان واژۆكانیان بكشاندایه‌ته‌وه ئه‌وان ڕازی ده‌بوون به‌ڵام ئێمه
ئه‌و داوایه‌مان ره‌تكرده‌وه. ئێمه حیزبێكی سه‌ربه‌خۆین، ئێمه لقێكی پارتی دیموكراتی
كوردستان نین، ئێمه دوكانێكی سیاسی نین ئێمه حیزبێكی پاشكۆ نین ئێمه حیزب نین بۆ
به‌یاننامه ده‌ركردن و پاشكوی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان بین له‌سه‌ر پێی
خۆمان وه‌ستاوین به‌تێڕوانینی خۆمان سیاسه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵكی تێدا بێت ئێمه ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ین."
48 كاتژمێریان بۆ ده‌ست نیشان
كردبووین
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی له‌دهۆك له‌نێوان حیزبه‌كه‌ی
و پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە "ئێمه له‌حكومه‌تی
خۆجێی دهۆك دهركرابین، یاخود خۆمان كشابینهوه یه‌ك ئاكامی هه‌یه ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی
كه پارتی ئێمه‌ی سه‌رپشك كردووه له‌نێوان دوو بژارده‌دا، یان ئه‌وه‌یه فراكسۆنهكهتان
واژۆكانیان له یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی
ده‌كێشنه‌وه ، ماوه‌ی 48 كاتژمێرییان بۆ ده‌ست نیشان كردبووین یاخود ئه‌وه‌یه ئێمه
پۆسته‌كانتان له‌حكومه‌تی خۆجێی له دهۆك لێده‌سه‌نینه‌وه، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه
مانگێكه به‌كارده‌هێنرێت، هەروەها چه‌ندین په‌یامیان به چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی
سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوانی ناوچه‌یی له دهۆك-دا ناردووه دوای ڕاوێژێك
له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن و فراكسیۆن و خاوه‌ن پۆسته‌كانی دهۆك و سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتوو له‌دهۆك و كادێره مه‌یدانیه‌كان ئه‌وه‌بوو یه‌كگرتوو بژارده‌ی یه‌كه‌می
هه‌ڵبژارد كه ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان سورین و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانمان
ده‌بین."
پارتی ته‌ده‌خولیان له ناونانی منداڵانی یه‌كگرتوودا
كردووه
هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "ئێمه
له‌ساڵی 2005 له بادینان باره‌گامان سوتێنرا پێش ئه‌و به‌رواره له ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه
ئه‌ندامانمان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاوه‌دونان و سزادان و ته‌نانه‌ت ئه‌نداممان هه‌یه
"ته‌رحیل-یش" كراوه ته‌ده‌خولیان له ناونانی مناڵانی یه‌كگرتوودا
كردووه."
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ڕونیشیكردووەتهوه"
ئه‌مه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان بوو جۆره‌ها گوشار و فشار بۆ نموونه مامۆستای یه‌كگرتوو
نێردراوه‌ته گوندی ئێزیدیان كه له‌وێ وانه‌ی ئایین بڵێته‌وه، یان گواستراوه‌ته‌وه
بۆ گوندی برایانی پێكهاته‌ی مه‌سیحیه‌كان یاخود جۆره‌ها "ته‌رحیل" پێكردن
و هه‌ڕه‌شه و دورخستنه‌وه بۆ نمونه مناڵه‌كه‌ت ناو ده‌نێیت ئه‌حمه‌د، یان محه‌مه‌د
ئه‌و پێی وابوو كه ده‌بێت ئه‌م ناوه‌ی لێ نه‌نرێت مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌حه‌لی
ئه‌و ناوچه‌یه."
بۆ نمونه ئه‌نداممان هه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی
گاوداری هه‌یه كه چه‌ندین خێزان به‌خێو ده‌كات ته‌نها له‌سه‌رئه‌وه‌ی یه‌كگرتووه
كاره‌بای نادرێتێ، هه‌ر له‌م ڕۆژانه ئه‌نداممان هه‌یه له‌ناو گونددا له‌سنوری هه‌ولێر
له‌ناو حه‌ره‌می گونده‌كه‌دا ته‌ماشاده‌كه‌ین هاوكاری ناكرێت كه ئه‌و هاوڵاتیه بڕواته‌وه
گونده‌كه‌ی كه هه‌ندێك مریشك و قه‌ل به‌خیۆ بكات له‌كاتێكدا بۆ خزمه‌كه‌ی ته‌نیشتی
كراوه، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی هاوكاری و كارئاسانی بۆ ئه‌م ناكرێت."
قسه‌یه‌كی پێ پاساو و زۆر ناسیاسییه
فه‌هیم عه‌بدوڵا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
دهۆك باسی له‌هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه كردبوو، ئه‌وه‌ی خستبووه ڕوو
"گرفت له‌وه‌دایه كه یه‌كگرتوو پێیه‌كی له‌ناو حكومه‌ت بێت و ئه‌وی تری له‌ناو
ئۆپۆزیسیۆن بێت ."
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت
"ئه‌و قسه‌یه قسه‌یه‌كی پێ پاساو و زۆر ناسیاسییه ئێمه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌شدارنه‌بووین به‌خواستی خۆمان دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2018، سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ڕاپرسی كرد بهئهندامهكان
دوای ئه‌و ڕاپرسیه و به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی ئێمه ئۆپۆزیسیۆن بوونمان هه‌ڵبژارد،
یه‌كه‌م لایه‌ن بووین له‌كوردستان وتمان ئێمه بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌بینه
ئۆپۆزیسیۆن حكومه‌تی خۆجێی په‌یوه‌ندی به " ئیستحقاقی" هه‌ڵبژاردنی
30/04/2014وه هه‌یه، دووه‌م مه‌یدانی په‌رله‌مان مه‌یدانی به‌شداریكردنی حیزبه‌كانه
له‌پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌توانین بڵێن حكومه‌تێكی مه‌حه‌لی
خزمه‌تگوزارییه ئیداره‌یه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌بڕیاری سیاسیه‌وه نییه، چونكه
خزمه‌تگوزاری ڕۆژانه پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كرێت."
ئه‌وه كفری سیاسه‌ته ئێمه كفری وا چۆن
ده‌كه‌ین
له‌قسه‌كانیدا فه‌هیم عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی
وتبوو" ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو واژۆی پرساندنیان بكشاندایهوه ئێمه‌ش
وازمان له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی خۆجێی دهۆک دەهێنا"، به‌ڵام ئه‌بوبه‌كر
هه‌ڵه‌دنی جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ نه‌كشانه‌وه‌ی واژۆكانیان كرده‌وه و
وتی"ئه‌وه كفری سیاسه‌ته ئێمه كفری وا چۆن ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ك
هه‌موومان چه‌ند ئهندامێكیشمان واژۆكانیان بكشاندایه‌ته‌وه ئه‌وان ڕازی ده‌بوون،
به‌ڵام ئێمه ئه‌و داوایه‌مان ره‌تكرده‌وه. ئێمه حیزبێكی سه‌ربه‌خۆین، ئێمه لقێكی
پارتی دیموكراتی كوردستان نین، ئێمه دوكانێكی سیاسی نین ئێمه حیزبێكی پاشكۆ نین
ئێمه حیزب نین بۆ به‌یاننامه ده‌ركردن و پاشكوی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی
كوردستان بین له‌سه‌ر پێی خۆمان وه‌ستاوین به‌تێڕوانینی خۆمان سیاسه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی
كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدا بێت ئێمه ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ین."
پارتی دوو گله‌یی له یه‌كگرتوو هەیە
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ی به‌هۆكاری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی دهۆك-ی كرد و وتی"من پێموایه دوو گله‌ییان
هه‌یه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، گله‌یی یه‌كه‌میان گوایه یه‌كگرتوو به‌شداری
خۆپیشاندانی فه‌رمانبه‌رانی كردووه له‌و ناوچه‌یه و له دوو ساڵی ڕابردوودا هه‌ر
خۆپیشاندانێك هه‌بوو بێت ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو به‌شداربوون وه‌كو مووچه‌خۆرێكی سته‌ملێكراو
، وه كو فه‌رمانبه‌رێكی غه‌در لێكراو كه به‌زۆر پاشه‌كه‌وت و لێبڕینیان به‌سه‌ردا
سه‌پاندووه، خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌م په‌یامه به‌ڕاشكاوی چه‌ندین ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی حكومه‌ت بهیهكگرتوویان ڕاگه‌یاندووه
ئێوه یان ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانی دهۆك-تان ببن، یاخود ده‌بێت واژۆكانتان
بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بكێشنه‌وه. كه‌واته
100% هیچ پێچ و په‌نایه‌ك هه‌ڵناگرێت، واته یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر ئه‌م یاداشته‌ی واژۆ
نه‌كردایه هیچ شتێك له ئارادا نه‌بوو، ئه‌ی بۆ له‌وه‌و پێش پارتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
نه‌نا؟ ئه‌م ئیجرائاته‌ی نه‌كردووه، كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی په‌وه‌ندی به
پرساندنهكهوهیه هه‌یه، پێیان قبوڵ نه‌كراو بووه."
ئێمه ته‌نانه‌ت له ئۆپۆزیسیۆنی دنیا ناچین
هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت "به‌داخه‌وه هێشتا
له كوردستان تێگه‌یشتنی كاری ئۆپۆزیسیۆن ناكرێت، هێشتا ئۆپۆزیسیۆن وه‌كو دژ و
دوژمن و نه‌یار سه‌یر ده‌كرێت، نه‌ك وه‌كو ته‌واوكه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی، نه‌ك وه‌كو
ركابه‌رێكی سیاسی، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كهئۆپۆزیسیۆن ئاوێنه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت خه‌له‌ل
و كه‌موكورتییه‌كانی بۆ ده‌ربخات، ئێمه ته‌نانه‌ت له ئۆپۆزیسیۆنی دنیا ناچین ئه‌مه
دوو خوله تا ئێستا پێنج پرۆژه‌مان داوه به‌حكومه‌ت بێجگه له شه‌ش پاكێجه‌كه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵین حكومه‌ت ئه‌مه كهموكورتیهكانت فه‌رموو خۆت چاك بكه، ئۆپۆزیسیۆن
له وڵاتانی دیموكراسی هه‌وڵی ڕووخاندنی حكومه‌تیش ده‌دات، ئێمه ئه‌وه‌شمان نه‌كردووه
ئێمه ده‌ڵین خۆتان بگۆڕن، چاكسازی ڕاسته‌قینه بكه‌ن، ئه‌مه خواست و داوای ئێمه‌یه
خواستی ئێمه له خواستی چاكسازی نه‌چۆته ده‌ر هێشتا ئه‌وان چاكسازیشیان پێ قورسه
و ناشیانه‌وێت ئیراده‌ی چاكسازیشیان نییه
هه‌میشه بادینان سه‌ری ڕمی یه‌كگرتووی ئیسلامی
كوردستان بووه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك ئۆباڵی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی دهۆك-ی خستبووه ئه‌ستۆی به‌شێكی یه‌كگرتوو كه
ئه‌و به"براده‌رانی یه‌كگرتوو له‌سلێمانی-سۆران ناوی بردبوون"
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ڕه‌تیكرده‌وه
و وتی "یه‌كه‌م ئێمه باج بۆ هه‌ڵوێست و "مه‌وقیف" ده‌ده‌ین، دووه‌م
شتێك نییه له‌ناو یه‌كگرتوودا ناوی سۆران و بادینان بێت، هه‌میشه بادینان سه‌ری ڕمی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بووه، هه‌میشه خوشك و برایانی ئێمه له بادینان
تاجی سه‌ری یه‌كگرتووه‌كان بوون، وه له 26 ساڵی ڕابردوودا كه ئه‌م حیزبه (یه‌كگرتووی
ئیسلامی) ڕاگه‌یه‌نراوه زۆرترین گوشار ڕووبه‌ڕووی یه‌كگرتووه‌كان بۆته‌وه له‌ده‌ڤه‌ری
بادینان له‌به‌رئه‌وه ده‌مێكه ئه‌م ده‌هۆڵه ده‌كوترێت بۆ یه‌كگرتوو كه سۆران جیایه
له بادینان."
پۆسته‌كان ده‌كه‌ینه قوربانی پرانسیپهكانمان
به‌پێی وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
دهۆك "براده‌رانی یه‌كگرتوو له‌بادینان وتیان بۆ ئێمه‌ش موفاجه‌ئه بوو چاوه‌ڕوانی
ئه‌مه‌مان نه‌ده‌كرد كه ئێمه هه‌ڵوێستێكی واتوندمان هه‌بێت به‌رامبه‌رییان."
له‌وه‌ڵامدا هه‌ڵه‌دنی وتی" ناوه‌ندی
بڕیار له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنه دوای ئه‌وه
سه‌ركردایه‌تیه به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ فراكسیۆن و ئۆرگانه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كان ده‌مه‌وێت
ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی بۆ ڕاست بكه‌مه‌وه كهبهپێچهوانهوه ئه‌و خاوه‌ن پۆستانه وتویانه
ئێمه كوڕوكچی یه‌كگرتووین، ئێمه به‌هۆی یه‌كگرتووه‌وه ئه‌و پۆستانه‌مان ده‌ستكه‌وتووه،
یه‌كگرتوو هه‌ربڕیارێكی هه‌بێت ئێمه پابه‌ندده‌بین پێوه‌ی و خۆیان له‌ناوخۆی خۆیاندا
دراسه‌ی ئه‌م بژاردانهیان كردووه، كه ئایا ئێمه ئه‌م گوشاره قبوڵ بكه‌ین یان
له پۆسته‌كانمان بمێنینه‌وه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌وان به‌كۆی ده‌نگ ئه‌وه‌یان
پهسهنكردووه كه ئێمه سازش له‌سه‌ر ههڵوێیست و پره‌نسیپ و مهبادیئهكانمان
ناكه‌ین وه ئێمه پۆسته‌كان ده‌كه‌ینه قوربانی پرانسیپهكانمان."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پارتی چ ئۆفه‌رێكی
تری خستبووه به‌رده‌م یه‌كگرتوو جگه له‌مانه‌وه‌یان له پۆسته‌كانی دهۆك؟ هه‌ڵه‌دنی
وتویەتی" من ئاگادار نیم چ ئۆفه‌رێكی تری دابێت به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه شایسته‌ی
25 پۆست بووین به‌ڵام ئه‌وه شه‌ش ساڵه ته‌نها 18 پۆستیان داوه به یه‌كگرتووی ئیسلامی
كوردستان، یه‌كگرتوو هه‌میشه ڕاكه‌ڕاكه و هه‌ناسه بڕكێی نه‌بووه به‌دوای پۆست‌دا،
پۆستی به میكانیزم و وه‌سیله‌یه‌كی خزمه‌تكردن زانیووه هه‌بووبێت به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه
لێی ده‌رچووه وه‌كو هه‌موو ئه‌و كابینانهی حكومه‌ت كه به‌شداری كردووه هه‌موو
ئه‌و پۆسته مهحهلیانهی كه وه‌ریگرتووه نه‌ش بووبێت به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ڵستاوه
وه‌كو به‌شدارێكی كارای پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا چ له ده‌سه‌ڵات بووبێت
چ له‌ئۆپۆزیسیۆن بووبێت."
ماڵی قه‌ڵب سه‌ر ساحێبی خۆیه‌تی
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاروباری په‌رله‌مان
و حكومه‌ت -ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی
دهۆك وتی" ئێمه پێمان وایه ئه‌مه كۆتایی دنیا نییه زۆر به ئهعسابێكی
سارده‌وه وه‌ریده‌گرین به‌خوێنێكی سارده‌وه وه‌ریده‌گرین، ئێمه باجی هه‌ڵوێسته‌كانی
خۆمان ده‌ده‌ین ئه‌مه مانای وانییه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌موو
پرده‌كان ده‌ڕوخێنین و په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌پچڕێنین، ئێمه وه‌كو وتمان ئۆپۆزیسیۆنی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین ئۆپۆزیسیۆنی حیزب نین. ئێمه ڕه‌خنه‌كانمان ئاراسته‌ی
ئه‌م فۆڕم و شێوازه‌یه له حكومڕانی ئه‌مجۆره به‌ڕێوه‌بردنه‌یه كه هاوڵاتیانی
خۆی برسی كردووه و خێزانی كوردی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بردووه وه كۆی ژیانی
په‌كخستووه."
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت" ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته ئومێدی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی خۆی دروستكردووه كه جارێكی تر بۆته هۆكارێك
بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌داخه‌وه گه‌نجان سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن و زۆربه‌ی كۆچكردنهكهش
ئێستا له‌ده‌ڤه‌ری بادینانه‌وه هه‌یه، بڕۆن چاره‌سه‌ری ئه‌وه بكه‌ن نه‌هێڵن گه‌نجانی
ئه‌م وڵاته جارێكی تر له نائۆمێدیدا ڕێگه‌ی هات و نه‌هات بگرنه‌به‌ر و سه‌ری خۆیان
هه‌ڵبگرن ده‌بووایه ئه‌م دوو پاكێجه به جیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرایه، به‌ڵام
كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پۆست وه‌كو منه‌ت، وه‌كو قه‌رزارباری و منه‌تباری وه‌كو خێر
كردن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات به‌ڕاستی ئه‌و كاته ماڵی قه‌ڵب سه‌ر ساحێبی خۆیه‌تی."