رێكخراوی داعش واقیعی مەیدانی و توانا سەربازیەكانی

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

نووسینی: د. عيماد عەللو
وەرگێڕانی: ئیدریس سیوەیلی

دوای سەركەوتنەكانی سوپای عێراق بەسەر رێكخراوی داعش، بەهۆیەوە ئەو رێكخراوە زۆربەی توانا سەربازییەكانی لەدەستدا، كە لە 2014 بەدواوە تا جەنگی رزگاركردنی موسڵ لە 2017 بنیادینابوو، دواى شكست, جارێكی تر داعش هەوڵیداوە ریزەكانی رێكبخاتەوە و پێگەی خۆی بەهێز بكات، ئەمەش لە رێگەی رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەكە و گۆڕانكاری لە شێوازی جەنگ بە جۆرێك لەگەڵ واقیعی نوێ بگونجێ.

داعش دەیەوێت بۆ پەرەپێدانی كارەكانی سوود لە هەلومەرجی نوێی عێراق وەرگرێت، لەوانەش چاودێری هێزە عێراقییەكان، بارەگای سەركردایەتی و سەربازگەكانی مەشق، لێدانی خەندەق و تونێل و بەكارهێنانی ئەشكەوت و شوێنە عاسی و سەختەكان لە باشووری كەركوك، باكوری رۆژهەڵاتی دیالە و رۆژهەڵاتی سەلاحەدین، هەروەها لە ناوچەكانی سامەڕا و باكوری بەغداد، جەلەولا و باشووری موسڵ، باشوری تكریت، بەتایبەت دەیەوێت سودوەرگرێت لە بارى جوگرافیای زنجیرە چیاكانی حەمرین  و مەكحول، بیابانی بادیەی جەزیرە و بیابانی ئەنبار لەوانەش دۆڵی حۆران و دۆڵەكانی باشوری كەركوك و بێستانەكانی رۆژهەڵاتی دیالە و ناوچەی عوزێم.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 خولەک پێش ئێستا

عێراق سكاڵا دژی ئێران تۆمار دەكات

هەواڵی کوردستان 40 خولەک پێش ئێستا

فرۆكەخانەی هەولێر رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

توركیا بە توندی وەڵامدەداتەوە .... هۆشداریدان قابیلی قبوڵ نییە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژنامەنوسێكی فڕەنسی وردەكاری كوشتنی موعەمەرقەزافی ئاشكرادەكات