لە سەڵتەنەت بۆ خیلافەت لەنێوان ئەیووبی و عوسمانی

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

زیرەك ئەحمەد رەحمان

پێشەكی

لە دوای چوار خەلیفەی یەکەمی کە بە ڕاشدین ناسراون، زۆرترین بنەماڵەکانی حوکمی جیهانی ئیسلامەتیان کردووە بریتین لە: ئومەوی، عەباسی، فاتمی و عوسمانی. لوتکەی دەسەڵات لە هەریەکێکیان هەر بە خەلیفە ناسراوە. جگە لە عوسمانیەکان، ئەوانی تر ڕەچەڵەکی خۆیان دەگەڕێننەوە سەر قوڕەیش.

بە گشتی لە مێژوودا خەلیفە دەسەڵاتی ڕەهای هەبووە، زۆر جاریش، خێڵێك یا نەتەوەیەك یا نەژادێكی جیا لە خەلیفە دەسەڵاتی ڕەهای بووە بەسەر تەواوی جومگەکانی دەوڵەتی خیلافەتدا، تەنانەت بە ویستی خۆشیان ئاڵوگۆڕیان بە خەلیفەکان کردووە، بەڵام نەبووە کە خەلیفە لابدەن و  لە خۆیان خەلیفەیەك دابنێنە شوێنی خەلیفە. بەڵکو هەر لە بنەماڵەی خەلیفەکە، یەکێكی تریان داناوە. ئەمە زۆر لە سەردەمی عەباسیەکاندا ڕووی داوە.

کەچی بنەماڵەیەکی بەهێزی وەك ئەیووبی، لەوپەڕی دەسەڵاتدا کە توانیویانە هەژموونی لاوازی خەلیفەی عەباسی لە بەغدا بپارێزن، توانیویانە خەلیفەی فاتمیەکان لە میسڕ لە دەسەڵات لابدەن و دەوڵەتەکە لەناوببەن و بیخەنەوە سەر خیلافەتی عەباسی، بەرپەرچی شاڵاوەکانی خاچیەكان بدەن و شاری قودس لەژێر دەستیان دەربێنن. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانە جاڕی خیلافەتیان نەدا و هەر لە سایەی خەلیفە مانەوە. لە بەرامبەردا لە سەردەمی نزیکی ئەوان چۆن بنەماڵەیەكی وەك عوسمانیەکان لەوپەڕی ئاسیاوە هاتن و دەستیان بەسەر میراتی جوگرافی خیلافەتدا گرت، خودی خەلیفەشیان ناچار کرد بەیعەتی خیلافەت بداتە سوڵتانی عوسمانی؟ ئەمە ئەم بابەتەیە دەمانەوێ لەم باسەدا تاوتوێی بکەین.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 14 خولەک پێش ئێستا

توركیا بە توندی وەڵامدەداتەوە .... هۆشداریدان قابیلی قبوڵ نییە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 31 خولەک پێش ئێستا

رۆژنامەنوسێكی فڕەنسی وردەكاری كوشتنی موعەمەرقەزافی ئاشكرادەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتۆ هۆشداری توند دەداتە توركیا

هەواڵی جیهان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

جۆبایدن مەترسییەك لەسەر ئەمریكا رادەگەیەنێت

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان هەڕەشەی دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا و چەند وڵاتێكی دیكە دەكات