به‌ڕێوه‌بردنى بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ یه‌كێك له ‌گرنگترین سه‌رچاوه‌كانى بیرى ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح

پێشه‌كى

پڕ مه‌ترسیدارترین كتێبه‌كان، ئه‌و كتێبانه‌ن كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن دیدێكى شیكاری گشتیى و ته‌واوكارت پێ ببه‌خشن بۆ شیكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رت ده‌گوزه‌رێت له‌ ڕووداوه‌ سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیى و مێژووییه‌كان به‌بێ خستنه‌ڕووى میتۆدێك وه‌ك بنه‌ما بۆ ئه‌و شیكاریی و جیهانبینییه‌، كتێبی (به‌ڕێوه‌بردنى بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی/ادارة‌ التوحش) یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌. ئه‌م كتێبه‌ گرنگه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ چۆنییه‌تى بیركردنه‌وه‌ى ڕێكخراوه‌ سه‌له‌فییه‌ جیهادییه‌كانی هاوشێوه‌ى رێكخراوى قاعیده‌ و ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى. ئه‌م كتێبه‌ نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كه‌ بۆ كارى سه‌ربازى و شه‌ڕ له‌ بوارى پراكتیكدا و له‌ كاتێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ جوڵانه‌وه‌ى سه‌له‌فى جیهادى له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گۆڕانكارى ستراتیژیدا گوزه‌رى ده‌كرد كه‌ بریتی بوو له‌ گواستنه‌وه‌ له‌ شه‌ڕى (دوژمنى نزیك)ه‌وه‌ بۆ شه‌ڕى (دوژمنى دوور) واته‌ گواستنه‌وه‌ له‌ شه‌ڕى سیسته‌مه‌ سیاسییه‌ عه‌ره‌بییه‌ ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕى ڕۆژئاوا به‌ گشتى و ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسڕائیل به‌ تایبه‌تى1.

بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی بیرۆكه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م كتێبه‌یه‌، نووسه‌ر كاتێك كه‌ باس له‌م وشه‌یه‌ ده‌كات مه‌به‌ستى حاڵه‌تێكه‌ له‌ بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی كه‌ ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ردا نامێنێت. ژیان له‌م دۆخه‌دا پڕمه‌ترسی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ونه‌ دۆخێكى نه‌خوازراوه‌وه‌، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌ و ئاماده‌كارى بۆ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی، پێویسته‌ ئه‌و جوڵانه‌وه‌ جیهادییه‌ به‌ باشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت تا هه‌موو شتێك جێگه‌ى خۆى ده‌گرێته‌وه‌. نوسه‌ر پێى وایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنى بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیایه‌كى بازرگانى نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ جیهانێك داین كه ‌به‌هۆى بوونى سامان و چاوچنۆكى هێزه‌ جیاوازه‌كان و سرۆشتى مرۆڤایه‌تى، زیاتر یاساى جه‌نگه‌ڵ تیایدا باڵاده‌سته‌ و دانیشتوانه‌كه‌ى پێویستی به‌ كه‌سێكه‌ كه‌ ئه‌م بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییه‌ به‌ڕێوه‌به‌ڕێت و به‌لاشیانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ كه‌ لایه‌نه‌ باشه‌كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات یاخود لایه‌نه‌ خراپه‌كه‌، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نێكى خراپ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ببات، زیاتر ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی ده‌ڕوات.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 11 خولەک پێش ئێستا

فرۆكەخانەی هەولێر رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 46 خولەک پێش ئێستا

توركیا بە توندی وەڵامدەداتەوە .... هۆشداریدان قابیلی قبوڵ نییە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژنامەنوسێكی فڕەنسی وردەكاری كوشتنی موعەمەرقەزافی ئاشكرادەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتۆ هۆشداری توند دەداتە توركیا