حزبوڵا ڕێگە لە ئەنجامدانی چالاکی لە خاکی لوبنانەوە دژی ئیسرائیل دەگرێت

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

پێگەی لوبنان 24 بڵاویکردووەتەوە کە سەرکردە فەلەستینییەکان لە لوبنان لەسەر داوای حزبوڵا، گرووپە فەلەستینییەکانی ناو لوبنانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە نابێت هیچ هێرشێک لە خاکی لوبنانەوە بکرێتە سەر ئیسرائیل.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لوبنان 24 بڵاویکردوونەوە، سەرکردە فەلەستنییەکان ئاگادارکردنەوەیەکیان لە حزبوڵا پێگەیشتووە، کە نابێت هیچ ڕووداوێك ڕووبدات کە ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل، چونکە حزبوڵا لەم کاتەدا ئەو شەڕەی ناوێت.

ئەو پێگەیە ئاشکرای کردووە، کە حزبوڵا ئامادە نییە کارتەکانی هێزی خۆی بسوتێنێت، لە هەمان کاتیشدا لە بەرژەوەندی خۆی نازانێت، کە بەرەیەک لە باشوور بکاتەوە.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی روسیا راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە