عەلی باپیر: ئاستەنگی گەورەی بەردەم دەستوور بێ باوەڕییە بە دروشمەكان

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تەبا نەبین ناتوانین ببینە خاوەنی دەستوور، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای 30 ساڵ نەمانتونیوە حوكمڕانییەكی جوان نیشان بدەین و ئێمە لە ڕووی سیاسییەوە دواكەوتووین.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت "ئاستەنگی گەورە لەبەردەم دەستوردا ئەوەیە نەمانتوانیوە خۆمان لەو قاوغە بچوکانە رزگار بکەین کە خۆمان تێخزاندون".

عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان  لە چوارچێوەی بەشداریکردنی پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستور رایگەیاند، "هەموو لایەنەکان دروشمی باشیان هەیە و باسی تەبایی و یەکڕیزی و مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام کامیان لە ناخی خۆیاندا باوەڕی بەم دروشمانەیە".

ئاماژەی بەوەشدا، گەورەترین ئاڵنگاری لەبەردەم دەستوردا ئەوەیە دوای سی ساڵ لە حوکمڕانی خۆماڵی نەتوانراوە حزبە دەسەڵاتدارەکان حوکمڕانییەکی ڕەشیدیان هەبێت.

عەلی باپیر پێیوایە، هاوڵاتیانمان بە شێوەیەکی دروست پەروەردە نەکردووە، هەربۆیە ئیمە دواکەوتوین، وتیشی "کوردستان داهاتی خۆی هەیە، بەڵام چاوی لەدەستی عێراقە تا کۆمەکیبکات، ئەگەر وڵات بەدەست دەستێکی ئەمینەوەبێت پێویستیمان بە بەغدادیش نابێت.

وتیشی "ئاستەنگی گەورەی بەردەم دەستوور بێ باوەڕییە بە دروشمەكان، ئێستاش لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی هەیە". جەختی لەوەش كردەوە، ڕێز لە ئایینی ئیسلام نەگیراوە لە ڕەشنووسی دەستور وەك ئەوەی عێراق.

ئاشكراشیكرد، ئێمەی موسڵمان دەستمان لە قورئانەكەمان بەرداوە بۆیە دواكەوتووین، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا دەستیان لە ئاییە تێكدراوەكەیان بەرداوەو بەرەو پێشەوە چوون.

بەبڕوای سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، "پێویستە لە رێگەی رێزگرتن لە دامودەزگاکانی وەک پەرلەمان و حکومەت  و دەسەڵاتی دادوەرییەوە دادگەری بچەسپێنین، پێویستە یاسا سەروەربێت و مرۆڤبوون و هاوڵاتی بوون پێوەربێت نەک ئینتیمای حزبی".

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-5-2021 كۆنفڕانسی یەكڕیزی لە پێناو دەستوور بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و كەسی یەكەمی لایەنەكان دەستیپیێكرد.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 10 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 21 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 26 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 35 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 39 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان