حه‌وت سوپا به‌دوایەوه‌ بوون..ئه‌بوبه‌كره‌كه‌ی نه‌یجیریا كوژرا

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌بوبه‌كر شیاو سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆرستیی بۆكۆحه‌رام له‌ نه‌یجیریا كوژرا كه‌ گروپه‌كه‌ی به‌یعه‌تی به‌ داعش داوه‌ و به‌رپرسه‌ له‌ رفاندنی سه‌دان خوێندكار و ئه‌نجامدانی ده‌یان كاری تیرۆرستی له‌ نه‌یجیریا.

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكا هه‌واڵی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر شیاو، سه‌ركرده‌ی بۆكۆحه‌رامی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌ كه‌ دوای چاودێریكردنی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی خۆرئاوا و ئه‌فریقا بۆ ته‌له‌فۆنێكی شیاو، تونیویانه‌ شوێنه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ شیاو له‌ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپێكی تیرۆرستی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌دا كوژراوه‌ كه‌ نه‌یاری خۆی بوون و بۆئه‌وه‌ی به‌ دیل نه‌گیرێت و ده‌ستیگر نه‌كرێت، چاكه‌تێكی بۆمبڕێژكراوی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ كردووه‌ و بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چه‌كداره‌كان باسیان له‌ خۆكوشتنی شیاو كردووه‌، هه‌روه‌ها تۆمارێكی ده‌نگیشی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ كه‌سێك بۆ حكومه‌تی نه‌جیریانی ناردووه‌ و باس له‌ كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌ تیرۆرسته‌ ده‌كات.

تائێستا سێ جار هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر شیاو بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و دواتر شیاو ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه‌،هه‌رچه‌نجه‌ تائێستا حكومه‌تی نه‌جیریا و باڵی پڕوپاگه‌نده‌ی داعش هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ راسته‌ چونكه‌ پێنج لێپرسراوی باڵای نه‌یجیریاش ده‌ڵێن كه‌ ناوبراو كوژراوه‌.

شیاو به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ شه‌وی پێش تاقیكردنه‌وه‌، 300 خوێندكاری كچی رفاندووه‌ و ئه‌وه‌ش وایكرد جووڵانه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی "كچه‌كانمان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌" له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌رهه‌ڵبدات، بۆ رزگاركردنی ئه‌و كچانه‌ و ده‌ستگیركردنی شیاو، گروپێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ له‌ بۆكۆحه‌رام به‌ناوی ئیسواب كراون به‌ كژ ناوبراودا و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی و له‌وێ شیاو خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

نزیكه‌ی 7 سوپای بیانی به‌ شوێن ئه‌بوبه‌كر شیاوه‌وه‌ بوون و بۆیان ده‌ستگیر نه‌ده‌كرا، حكومه‌تی ئه‌مریكاش له‌پاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ئه‌بومسعه‌ب زه‌رقاوی سه‌ركرده‌ تیرۆرسته‌كانی داعش و قاعیده‌، خه‌ڵاتی 7 ملیۆن دۆلاری دانابوو بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانیاریی له‌سه‌رشیاو بدات.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی روسیا راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە