منداڵی داعشه‌كان ئاماده‌ن ببنه‌وه‌ به‌ داعش: شمشێر و ئاڵای ره‌شیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میلله‌ت

نه‌وه‌كانی داعش كه‌ له‌ كامپی ئه‌لهولی رۆژئاوای كوردستانن بوونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ داهاتوو، راپۆرتێك ده‌ڵێن ئه‌و منداڵانه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌و كامپه‌ شمشێری وه‌همییان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ئاڵای ره‌شیان هه‌ڵگرتووه‌، ئه‌وه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ نه‌وه‌كانی داعش ئاماده‌ن ببنه‌وه‌ به‌ داعش.

رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی له‌نده‌ن له‌ راپۆرته‌كه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تیرۆرستانی داعش كه‌ باوكیان كوژراوه‌ نه‌خوێنده‌وارن و دایكه‌ داعشه‌كانیان تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی فێركردنیانن، ئیداره‌ی خۆجێیی رۆژئاوای كوردستانیش ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و منداڵانه‌ ببنه‌ نه‌وه‌یه‌كی نوێی چه‌كدار كه‌ له‌سه‌ر ئایدۆلۆجیای داعش په‌روه‌رده‌ ببن.

ئاماره‌كان ده‌ڵێن كه‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار سوری و عێراقی له‌ بێوه‌ژنه‌كانی داعش نه‌وه‌كانیان له‌ كامپی ئه‌لهولی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤاناندان و 27 هه‌زار له‌وانه‌ منداڵن، به‌شی پاسه‌وانیی چڕیش له‌ كامپه‌كه‌دا هه‌ن كه‌ 2 هه‌زار ژنی له‌ 57 وڵاتی جیانه‌وه‌ تێدایه‌ له‌گه‌ڵ 8 هه‌زار له‌ منداڵه‌كانیان، ئه‌مانه‌ ئه‌و ژنانه‌ كه‌ به‌ سه‌رسه‌ختترین لایه‌نگرانی داعش داده‌نرێن.

له‌كاتی سه‌ردانی ئاژانشی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس بۆ كامپه‌كه‌، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 10 منداڵ له‌ نه‌وكانی داعش كراوه‌ و ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان به‌ په‌یامنێره‌كه‌یان وتووه‌ "ده‌تانكوژین ئێوه‌ كافرن و ئێمه‌ش ده‌وڵه‌تی ئیسلامین".

باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ منداڵێكی تر به‌لای په‌یامنێره‌كه‌دا تێپه‌ڕیووه‌و ده‌ستی له‌سه‌ر ملی خۆی داناوه‌ و پێی وتووه‌ "به‌ چه‌قۆ ده‌تانكوژین په‌نا به‌خوا"، ژنێكش سه‌یرێكی په‌یامنێره‌كه‌ی كردووه‌و پێی وتووه‌ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌مێنێت به‌ پته‌وی و جێگیری".

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 30 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 41 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 46 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 55 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 59 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان