محه‌مه‌د حه‌كیم: نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی دەقە شەرعییەکانی ئیسلام بێت

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

بۆ گفتوگۆكردن و باسكردنی‌ بابه‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ ده‌ستووره‌وه‌، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پانێڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو، له‌ پانێڵه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌، وێڕای‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ پاراستنی‌ مافی‌ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كان وتی‌، نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی دەقە شەرعییەکانی ئیسلام بێت.

محه‌مه‌د حه‌كیم، له‌ میانه‌ی پانێڵه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورداین کە بە راستی ھەرێمێکی دەستوریمان ھەبێ نەک تەنھا بۆ شەرعیەتدان بەم دۆخە خراپەی ئێستا بێت و بڵێین ئەوە دەستوریشمان ھەیە!

محه‌مه‌د حه‌كیم زیاتر وتی، ئێمه‌ پێمانوایه‌ كه‌ ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بار نییه‌ بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، هه‌روه‌ها كه‌ ده‌ستووریش نووسرایه‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ كه‌ له‌ هه‌رێمێكی خاوه‌ن ده‌ستوردا شه‌خسه‌نه‌ی تیانه‌مێنێت و هه‌موان یه‌كسانبن، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌كو یه‌كبن و یه‌ك هێزی چه‌كبه‌ده‌ست بوونی هه‌بێت و ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمە قبوڵیان بێت له‌ بەرانبەر یاسا هاوشانی هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان بن، پاشانیش كه‌ ده‌ستور نووسرایه‌وه‌، ئه‌وا ده‌ستكه‌وتی هه‌موو خه‌ڵكه‌، ده‌ستكه‌وتی په‌رله‌مان و هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كانه.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 37 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 48 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 53 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان