فراکسیۆنی کۆمەڵ: ئەمجۆرە لە حوکمڕانیی سیستمی سیاسیی هەرێم بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان لە کاتی پێشوازی کردنیدا لە کەسوکاری پێنج دەستگیراوی تری بادینان ڕایگەیاند، کە "دەبێ ڕێگە نەدرێت مانگی حەوت کەتنێکی دیکە بنێنەوە !"

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ پێشوازی کردووە لە کەسوکاری پێنج دەستگیرکراوی تری بادینان کە بە وتەی خۆیان 10 مانگە ڕفێندراون و لەو دیدارەدا ناوبراو ڕایگەیاندووە "دیارە بڕیارە ڕۆژی ٥ ی تەموزی داهاتوو هاوشێوەی گیراوانی دیکە و بە دروستکردن و داتاشینی کۆمەڵێک (دۆسێە و تاوانی دروستکراو و ئەنجامنەدراو) دادگایی بکرێن!"

سەرۆکی فراکسیۆنەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە "بۆ ڕێگریی لەوەی کە حکومەت کەتنێکی دیکەی هاوشێوەی دۆسێی شەش گیراوەکەی دیکەی بادینان دووبارە نەکاتەوە، ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان دەکەین ."

بە وتەی عەبدولستار ،ەجید "ئەمجۆرە لە حوکمڕانیی و ئەم تایپە لە عەقڵیەتی ئەمنیی، سیستمی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات، کە دەرەنجامەکەی پێش خەڵک بۆ خۆیان بە خراپ دەشکێتەوە!"

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی روسیا راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە