فراكسیۆنی یەكگرتوو: مەسرور بارزانی نەیەتە پەرلەمان ڕێگە بە کۆبوونەوەی پەرلەمان نادەین

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

 

میللەت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 57 پەرلەمانتار داوامان كردووە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە بێتە پەرلەمان و تاوەكو ئەو داواكارییە جێبەجێ نەكرێت، ڕێگە بەكۆبونەوەی پەرلەمانی كورستان نادەین.

لەو بارەیەوە، د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، نزیكەی چوار هەفتەی پێش ئێستا، 57 پەرلەمانتار لە زۆربەی فراكسیۆنە جیاوازەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا داوامان كردووە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیری دارایی و ئابوری، لەسەر كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە بێنە پەرلەمان.

د.شێركۆ جەودەت وتویەتی، هەروەها داواشمان كردووە، ئەگەر هاتوو ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان نەبوو، پێویستە سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتەكە بەغیابی بەڕێوەببات و بڕیاری لێبڕینی مووچە هەڵبوەشێنێتەوە.

ناوبراو زیاتر وتویەتی، بەهۆی ئەو داواكارییەوە كە نایانەوێت جێبەجێ بكرێت، پەرلەمانیش ناتوانێت كۆببێتەوە و ڕێگە نادەین هیچ كۆبونەوەیەكی پەرلەمان بكرێت لەسەر پرسی لابردنی لێبرینی موچە نەبێت.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 18 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 23 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 32 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 36 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان