ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: حكومه‌تی هه‌رێم قه‌یران به‌ قه‌یران چاره‌سه‌ر ده‌كات

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میلله‌ت
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم قه‌یران به‌ قه‌یران چاره‌سه‌ر ده‌كات

 
میدیاكانی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی كه‌ركوكی حزبه‌كه‌ی‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌ ناگرن و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم قه‌یران به‌ قه‌یران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌ڵێت: "ده‌بێت به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ركی ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ بكه‌ن و چیتر گه‌لی خۆیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م مووچه‌ و بژێوی هاوڵاتیاندا بێ باكانه‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كه‌ن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "جێگه‌ی دڵخۆشی و شانازییه‌ كه‌ یه‌كگرتووه‌كان خه‌ریكی كارێكی گه‌وره‌ن، كاری یه‌كگرتوو كارو په‌یامی پێغه‌مبه‌رانه‌ (درودی خۆیان له‌سه‌ر بێت) كه‌ چاكسازی و مرۆڤسازی و په‌یامداریه‌و كاركردن له‌ناو كاروانی یه‌كگرتوو ئارامی زۆری پێویسته‌ چونكه‌ كارێكی قورس و فره‌ ڕه‌هه‌نده‌ و باسی ئیمان و ئه‌خلاق و خزمه‌ت و باسی ڕاستكردنه‌وه‌یه‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان باجدانی ده‌وێت".
 
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین داواشی له‌ ئه‌ندامان و ڕێكخستنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی كه‌ركوكی یه‌كگرتوو كرد كه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ بخه‌نه‌گه‌ڕ.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ "كه‌ركوك شارێكی بێنازه‌و حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نه‌یانتوانی ئیداره‌یه‌كی باشی بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ئێستا و ماوه‌كانی ڕابردوودا ده‌گوزه‌رێت و گوزه‌را ئه‌نجامی ئیداره‌ی فاشلی حوكمڕانیه‌ و كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن و ده‌بێ كه‌ركوك شاری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و برایه‌تی بێت".


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی روسیا راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە