ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: ئه‌وه‌ی له‌ تونس روویدا، كوده‌تایه‌

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

 میلله‌ت 
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی‌ وڵاتی‌ تونس هاته‌ده‌نگ و رایگه‌یاند كه‌ کودەتایە به‌سەر دیموکراسی وشەرعیەت.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ "به‌داخه‌وه‌ وا ده‌بینین كوده‌تا بۆ سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراسی وشه‌ڕعیه‌ت له‌تونسدا ئه‌نجامدراوه‌".

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین نووسیویه‌تی‌: "ئه‌مه‌ ھه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه‌، وھه‌وڵێكه‌ بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو له‌و وڵاته‌دا".

وتیشی‌: "وێڕای  مه‌حكوم كردنی ئه‌م كوده‌تایه‌، ده‌خوازین خه‌باتگێڕان به‌لایه‌نه‌كانیانه‌وه‌، له‌سه‌روشیانه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی نه‌ھزه‌، ھه‌ره‌س به‌كوده‌تاكه‌ بھێنن، به‌خۆڕاگری زیاتر، تا سه‌ركه‌وتن و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی".

دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر دووشه‌ممه‌ قه‌یس سعید سه‌رۆكی تونس، بڕیاری سڕكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان و هه‌ڵپه‌ساردنی پارێزبه‌ندی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌كه‌ی راگه‌یاند و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ لادا.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی روسیا راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە