ئەنجومەنی فەتوا: نەشتەرگەری بچووككردنەوەی لوت و بەرزكردنەوەی كوڵم و لێو حەرامە

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان فەتوای حەرامبوونی نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری "نا پێویست"ی دەدات.


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سەر بە  یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان فەتوایەكی دەربارەی نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری دەركر و ڕوونیكردەوە كە ئەو نەشتەگەرییانەی پێویستن لە ڕووی ئایینی ئیسلامەوە ئاسایین.

سەبارەت بە نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری "نا پێویست"یش بەم جۆرە لە فەتواكەدا هاتووە: "نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری نا پێویست واته‌ ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام بدرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه‌، یان به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچولۆچی ده‌م و چاو..هتد تێكڕایان حه‌رامه‌و گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌ستكاریكردنی دروستكراوی خودایه‌و شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتانه‌و ناڕه‌زاییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگارو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌و ته‌زویرو ئیحتییاله‌ به‌ زایه‌دانی سامانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت، بۆیه‌ پێویسته‌ چ هاوڵاتی چ پزیشك خۆیان به‌دووربگرن لێیانه‌وه‌".

بۆ خوێندنەوەی دەقی فەتواكە كلیك لێرە بكە:

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 19 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 24 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 33 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 37 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان