بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان پشت له‌ موسوڵمانانی‌ ئیگۆر ده‌كات و به‌ڵێنێك به‌ چین ده‌دات

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میلله‌ت 
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان رایگه‌یاند كه‌ شاندێكی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ چین به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌یان دڵنیاكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌فغانستان نابێته‌ بنكه‌یه‌ك بۆ پلان داڕشتن له‌ دژی وڵاتێكی دیكه‌.


محه‌مه‌د نایم وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی فرانس پرێسی وت: "شاندێكی تاڵیبان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چیندا له‌ په‌كینی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ن".

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ چه‌كدارانی تاڵیبان به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان، به‌و ناوچانه‌شه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر سنووری نێوان چین و ئه‌فغانستان.

چین له‌وه‌ ده‌ترسێت دوای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانه‌وه‌، ئه‌فغانستان ببێته‌ بنكه‌یه‌ك بۆ موسوڵمانانی‌ ئیگۆر له‌ هه‌رێمی شینگیانگی چین.

نایم وتی: "ئیماره‌تی ئیسلامی دڵنیایی ده‌داته‌ چین كه‌ خاكی ئه‌فغانستان دژی ئاسایشی هیچ وڵاتێك به‌كارناهێندرێت".

وتیشی: "چین به‌ڵێنیداوه‌ ده‌ست وه‌رنه‌داته‌ كاروباری ئه‌فغانستانه‌وه‌، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ یارمه‌تی پێشكه‌ش بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌دیهێنانی‌ ئاشتیدا".

به‌رپرسانی تاڵیبان له‌م مانگانه‌ی دواییدا هه‌وڵیانداوه‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان بده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌فغانستان بگرنه‌وه‌ ده‌ست له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ دانیان پێدا بندرێت.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی روسیا راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە