زیرەک ئەحمەد
پێشەکی
کۆمەڵناسی وەك زانستێكی فرە لایەن و پەلهاوێژ، لەگەڵ
زۆربەی زانستەکانی تری مرۆیی و زۆربەی لایەنەکانی ژیانی مرۆیی پەیوەندیی و
تێکهەڵکێشی هەیە. بە ئەندازەیەك هەریەك لەم پەیوەندیی و تێکهەڵکێشیانە، تا
ئەندازەی زانستێكی سەربەخۆ رۆیشتوون. ئەڵبەت دین وەك لایەنێكی بەرچاوەی ژیانی
زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵگەکان بەرجەستەکراوە و جێی تێبینیە. بەو پێیەی دەچێتە ناو
پرسی بابەتەکانی سەرخانی کۆمەڵایەتی یاخود لایەنی مەعنەوی کەلتووری کۆمەڵگە،
کۆمەڵناسی بایەخی زۆری پێ دەدات، چەندان کۆمەڵناس توێژینەوەیان لەسەر ئەنجامداوە و
تیۆر و میتۆدی کۆمەڵناسانەیان تێدا بەکارهێناوە. لەم نووسینەدا دەمانەوێ ئاماژە بە
چیاتی دین و کۆمەڵناسی دینی و کۆمەڵناسان و تیۆرەکانی ئەم بوارە و میتۆدە
بەکارهاتووەکانی توێژینەوەکانی بدەین.
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن
ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە