ن: ئه‌حمه‌د سوڵتان
و: به‌ختیار ئه‌حمه‌د
ساڵح
دیارده‌ى جیابوونه‌وه
و كه‌رتبوون بۆته حاڵه‌تێكى دیار له‌ناو ڕێكخراوى ئیخوان موسلمیندا، به‌ڵام سه‌ربارى
ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م جیابوونهوهیهى ئێستا وه‌ك گه‌وره‌ترین جیاونهوه له
مێژووى جوڵانه‌وه‌ى ئیخواندا ئه‌ژمار بكه‌ین، ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له ناوه‌ڕاستى
ساڵى 2015 بوو به دوو به‌ره‌ى لێكجیا كه بریتیبوون له: یه‌كه‌م به‌ره‌ى سه‌ركرده
مێژووییه‌كان كه دیارترینیان مه‌حمود عزه‌ت (جێگرى ڕابه‌رى پێشوى ئیخوان)،
ئیبراهیم مونیر (جێگرى ڕابه‌رى باڵا و له ئێستادا به‌رپه‌رسی لیژنه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى
ئیخوان) و دووه‌مینیان ڕه‌وتى گۆڕان ناسراوه به "به‌ره‌ى نووسینگه‌ى
گشتى" كه نوێنه‌رى ڕه‌وتى بنه‌ماخوازه له جوڵانه‌وه‌كه‌دا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش
ژماره‌یه‌كى زۆر له جوڵانه‌وه‌كه جیابوونه‌وه و بۆ هه‌میشه جوڵانه‌وه‌كه‌یان
به‌جێهیشت.
له ڕووى مێژووییه‌وه
ڕێكخراوى ئیخوان موسلمین په‌ناى بردۆته به‌ر پاراستنى ئه‌ندامه‌كانى له جیابوونه‌وه
و ده‌رچوون لێى له ڕێگه‌ى چه‌ند ڕێكارێكه‌وه، له‌وانه: ناوهێنانى جیابووه‌كان
به "شكستخواردووەكانی ڕێگه‌ى بانگه‌واز" و هاندانى ئه‌ندامه‌كان به
پاراستنى یه‌ك ڕیزی و به جێنه‌هێشتنى ڕێكخراوه‌كه، له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى ئه‌و
ڕێكاره خۆپارێزیانه به‌ڵام جوڵانه‌وه‌كه له ساڵى (2013)ه‌وه نه‌یتوانیوه
ڕێگه له كهرتبوو و جیابوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌ندامه‌كانى بگرێت.
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵده‌درێت
وێنه‌یه‌كى ڕوون بخرێته ڕوو له‌سه‌ر دیارده‌ى جیابوونه‌وه‌كان و ڕه‌هه‌نده‌كانى،
به پشتبه‌ستن به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه له جوڵانه‌وه‌ى
ئیخوان موسلمین جیابوونه‌ته‌وه و ڕاپرسییهكیش ئه‌نجام دراوه كه 15 كه‌س له
جیابۆوهكانى ساڵى 2013 تیایدا به‌شداریان
كردووه، سه‌ربارى به‌كارهێنانى ئه‌و داتا و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه توێژه‌ر ده‌ستى
كه‌وتووه و دواجارش پێداچوونه‌وه كراوه
به‌و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه له‌و دیارده‌یه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه.
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن
ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە