ئیسلامی سیاسیی لە ڕۆژئاوای کوردستان

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

زیرەك ئەحمەد رەحمان

پێشەکی
کورد بە شێوەیەکی فراوان لە ڕووی جوگرافیەوە دابەشی سەر هەر چوار وڵاتی تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا کراوە. وێرای بوونی مێژوویی لە هەندێ وڵاتی تر و بە هۆی کۆچ و ڕووداوی ترەوە. کورد وەك هەر نەتەوەیەکی تر مەحکوومە بە هەندێ قەدەری جوگرافی لە ڕووی پێکهاتەی دینیەوە، واتە هەم کاریگەرە و هەم کارتێکراو. بەڵام بە گشتی زۆرینەی کورد موسڵمانی سوننە مەزهەبن، لەگەڵ بوونی شیعەی دوازدە ئیمامی و عەلەوی (بە شێوە جۆراوجۆرەکانیەوە وەك نوسەیڕی و شەبەك و ... تاد) و ئێزیدی. پرسی دین و سیاسەت تەنیا بابەتێك نییە گۆڕەپانی کوردی گرتبێتەوە، بەڵکو زۆرێكی کۆمەڵگەکان ئەم باسە جێی مشتومڕیەتی. بۆیە شپرزەیی دۆخی گشتی هەر وڵاتێك، وروژاندنی باسی لەم جۆرە تێیدا، بە جارێك پرسەکە دەکاتە کێشەیەك زەق تێیدا. لەم باسەماندا دەمانەوێ بە سەرەقەڵەمێك باسی پرسی دین و سیاسەت بکەین لەناو جموجۆڵە سیاسیە دیارەکانی ڕۆژئاوا و ئەم پرسە لە کوێوە بۆ کوێ دەجووڵێنرێ و هەر لایەنێكیش چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە