شۆڕشی 2012 میسر و تێڕوانینێک بۆ دژیەکییەکانی ئیخوان موسلمین لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text


نووسین: زیائەدین سەبوری، ئەحمەدڕەزا بوردبار، عەبدولڕەزا عالیشاهی
وەرگێڕان: ئارام مەحموود ئەحمەد

پوختە

بە دڵنیاییەوە ناتوانرێت ڕۆڵی ئیخوان موسلمین کە بۆ یەکەمجار سالی 1928 دامەزرا و کاردانەوەی بەرامبەر دۆخی ناهەمواری کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و کولتووری ئەو زەمەنەی وڵاتی میسر بە تایبەتی و نەتەوە موسوڵمانەکان لەبەرچاو نەگیرێت. واقیعەکە ئەوەیە کە ئیخوان وەک جۆرێک سیستم و حکومەتی ئیسلامی توانیویەتی لە سەرجەم بوارەکانی تیۆری و جێبەجێکاری لە جیهانی سوننەدا کاری بەرفراوان ئەنجام بدات و کاریگەری بەرچاوی لە سەر بزووتنەوە ئیسلامییەکان و بزووتنەوە رادیکاڵەکانی وەک قاعیدە، تاڵیبان، حەماس و .... هتد دروستبکات. ئەم بزووتنەوەیە لە ماوەی چەندین ساڵ و لە هەلومەرجی جیاجیای سیاسی بەردەوام کاریگەری لەسەر دۆخی قەیراناوی میسر هەبووە، ئەو هۆکارە جیاجیانە گۆڕەپانێکی گوونجاو بوون بۆ ئەوەی حەسەن بەننا کە خوازیاری گەڕانەوە بۆ ئیسلامی ڕاستەقینە و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی موسڵمانان لە ڕێگەی ئایدیاکانی قورئان و دەرکردنی داگیرکاران بوو، کۆمەڵگەی میسری بەرەو خۆی کێش بکات. لەگەڵ ڕووخانی دیکتاتۆری ناسر لەلایەک و ڕوودانی شۆڕشەکان لە جیهانی عەرەبی گومانی ئەوە دەکرا کە دامەزرانی حکومەتی نمونەیی ئیخوان ئاسان بێت، بەڵام هەندێک ڕووداو نەک دامەزرانی حکومەتی ئیسلامیان نەڕەخساند، بەڵکو دامەزراندنی سیستمێک لەسەر بنەمای نەریتی ئیسلامی بۆ سەرابێک لە سەرزەوی فیرعەونەکان و بۆ ئیخوان گۆڕی. لەم نووسینەدا دانەمەزرانی حکومەتی ئیخوان دوای ڕووخانی ڕژێمی میلیتاری ناسر ڕووندەکرێتەوە. ئەو هۆکارانەی کە لە سەروو هەموویانەوە دژیەکییە ئاشکراکان لە نێوان وتەکانی ئیخوان و سیاسەتە جێبەجێکارییەکانی ئەو دوای شۆڕشی ساڵی 2012 بوون.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە

هەواڵی زیاتر