ڕووماڵی شەڕی ئەفغانستان لە میدیای پارتە ئیسلامییە کوردییەکاندا (سایتی پەیام و ئیلکها وەک نموونە)

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

ئەحمەد قادر عەلی
پێشەکی:
ئەم توێژینەوەیە تایبەتە بە ڕووماڵی سایتەکانی پەیام و ئاژانسی هەواڵی بنەما (ئیلکها) İlke Haber Ajansı (İLKHA)، کە سەر بە دوو پارتی سیاسی ئیسلامین لە هەرێمی کوردستان و باکوری کوردستان /تورکیا بۆ ڕووداوەکانی پەیوەست بە ئەفغانستان و گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات، لە ماوەی ١ بۆ ٢٠ ئابی ٢٠٢١. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری پەیوەست بە ڕادەی لایەنگری و شێوازی ڕووماڵی ئەو سایتانە بۆ ڕووداوەکانی پەیوەست بەو شەڕە و کاردانەوەکانی بدرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەراوردکاری کراوە لە نێوان ئەو دوو سایتەی کە توێژینەوەیان لەسەر کراوە. بە گشتی هەردوو سایتەکە نەیانتوانیوە لە ڕێگەی پەیامنێرانی خۆیانەوە لە مەیداندا رووماڵی ڕووداوەکان بکەن، هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانن بە سەرجەم ژانرە ڕۆژنامەوانییەکان کار لەسەر ڕووماڵکردنی شەڕەکە بکەن. سایتی پەیام زیاتر بایەخی بە هەواڵی شەڕو پێکدادان داوە، بەڵام سایتی ئیلکها زیاتر بایەخی بە هەواڵە سیاسییەکان داوە. هەواڵسازی سایتی پەیام نەیتوانیوە پەیڕەوی لە سیاسەتێکی زمانەوانی یەکگرتوو بکات، لە کاتێکدا سایتی ئیلکها خاوەن سیاسەتێکی ڕوونی زمانەوانییە و چەمکەکان بە مەبەست و بەشێوەیەکی یەکگرتوویی بەکارهێناوە.

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە