هۆشدارییه‌كی‌ نوێ‌ له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت 
سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ هێزه‌ چه‌كدارانی‌ ئێران هۆشداری‌ دایه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رایگه‌یاند كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌ كوردیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌ قۆناخی دوه‌مدا فراوانتری ده‌كه‌ن.


ئاژانسی میهرنیوزی ئێرانی له‌ زاری‌ محه‌مه‌د حسێن باقری، سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ هه‌رێم  بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌ قۆناخی دووه‌مدا فراوانتری ده‌كه‌ن".

محه‌مه‌د حسێن باقری ده‌ڵێت: "به‌رپرسانی ئه‌و هه‌رێمه‌ و حكومه‌تی عێراق ده‌بێت هه‌وڵی خۆیان دژ به‌ ئه‌و گروپانه‌ بده‌ن".

هاوكات باقری هۆشداریی ده‌داته‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بنكه‌كانی ئه‌وانیش پێویسته‌ كه‌مبكرێنه‌وه‌ و وتی: "ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێمه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌ دنه‌دانی ئه‌مریكا، ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی چالاكییه‌كانیان په‌ره‌پێداوه‌ و كۆماری ئیسلامی ئه‌م سه‌ربزێوییانه‌ ته‌حه‌مول ناكات".

سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئێران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ مافی ئێمه‌یه‌ و جاڕنامه‌ی جیهانیش ئه‌و مافه‌ی بۆ ئێمه‌ له‌به‌رچاو گرتووه‌".

له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردوو و به‌ بیانوی بوونی باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند جارێك بۆردومانی خاكی هه‌رێمی كوردستانی كرد.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 27 خولەک پێش ئێستا

توركیا بە توندی وەڵامدەداتەوە .... هۆشداریدان قابیلی قبوڵ نییە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 44 خولەک پێش ئێستا

رۆژنامەنوسێكی فڕەنسی وردەكاری كوشتنی موعەمەرقەزافی ئاشكرادەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتۆ هۆشداری توند دەداتە توركیا

هەواڵی جیهان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

جۆبایدن مەترسییەك لەسەر ئەمریكا رادەگەیەنێت