كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن به‌ كۆمه‌ڵێك داتای‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دیار نه‌ما

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میلله‌ت
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئاشكرای كرد كه‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ به‌ چه‌ندین داتا و زانیاری تایبه‌تی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غدای پایته‌خت دیار نه‌ماوه‌.  


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ به‌غدای‌ كردووه‌، رایگه‌یاند كه‌ "یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ گرێبه‌سته‌كان به‌ناوی عه‌لی ئه‌حمه‌د حسێن له‌ ئێواره‌ی‌ هه‌ینی 18ی ئه‌یلوله‌وه‌ به‌ كۆمپیوته‌رێك و هاردێكی پڕ له‌ داتای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دیار نه‌ماوه‌.   
  
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ بنكه‌ی‌ یوسفیه‌ی‌ ژماره‌ 1125 بووه‌ و داتا و زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و بنكه‌یه‌ی‌ پێیووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ دیارنه‌مانی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكرا بكات.

هەواڵی زیاتر