ئاماری‌ كۆرۆنا له‌ عێراق به‌رزبووه‌وه‌ و 2 شاری‌ هه‌رێم له‌ ریزبه‌ندی‌ پێشه‌وه‌ن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میلله‌ت 
به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئاماری‌ كۆرۆنا له‌ عێراق به‌رزبووه‌وه‌ و 2 شاری‌ هه‌رێم له‌ ریزبه‌ندی‌ پێشه‌وه‌ن.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق له‌ نوێترین ئاماریدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا دوو هه‌زار و 515 حاڵه‌تی‌ نوێی‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌ له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ كه‌متر له‌ دوو هه‌زار حاڵه‌ت تۆمار كرابوو.

به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كه‌ش زۆرترین رێژه‌ی‌ توشبوون له‌ شاری‌ سلێمانییه‌ كه‌ 697 حاڵه‌تی‌ نوێیه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ هه‌مان ماوه‌دا 47 توشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و شاری‌ هه‌ولێر به‌ 7 توشبوو له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌".

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ ئاماره‌كه‌یه‌:




هەواڵی زیاتر