یاسای تاپۆكردنی زەوییە زیادەڕۆكان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
شەش یاسا و رێنمایی لە هەرێمی كوردستان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە، لەناویاندا هەمواری یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنوری شارەوانییەكان، زێدەڕۆییان لەسەركراوە، ئەوەش دوای بڵاوكردنەوەیان لەرۆژنامەی وەقائیعی فەرمی لە هەرێمی كوردستان.  

 

 یاسا و رێنماییەكان لە ژمارە 271ـی رۆژنامەی وەقایعی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرانەوە.  
ئەو یاسا و رێنماییانەی بڵاوكراونەتەوە ئەمانەن:  

 

یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021، یاسای هەمواركراوی یەكەمی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان، زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان – عێراق.  

 

یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادی، ژمارە 71ـی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان – عێراق.  

 

یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2021، یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی تایبەت بە هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاوی عێراقی ژمارە 20ـی ساڵی 1998ـی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستانی – عێراق.  

 

 

رێنمایی ژمارە 7ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ، رێنمایی مەرجەكانی سەلامەتی و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكێلی هاوردەكراو.

 

رێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، تایبەت بە كارمەندانی هێزی جێبەجێكردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاكسازی كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان – عێراق.  

 

 

بەیانی ژمارە(29-30)ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.  

هەواڵی زیاتر