"میللەت" وردەكاریی دروستكردنی ئەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران بڵاودەكاتەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رونكردنەوە لەبارەی دروستكردنی ئەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دەدات و رایدەگەیەنێت ئەژمارەكە دوو شایستەی دارایی تێدا جێگیردەكرێت.


زیاد جەبار, سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە"میللەت"ی راگەیاند  حكومەتی هەرێمی كوردستان كار لەسەر دروستكردنی ئەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دەكات و جێبەجێكردنەكەی لەبەرژەوەندی سەرجەم مووچەخۆرانە.

 

ئاشكرایكرد دروستكردنی ئەژماری بانكی .شایستەی دارایی خەرجكراو و شایستەی دارایی خەرجنەكراو لەخۆدەگرێت,گوتيشی"خەرجكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لە شایستەی دارایی خەرجكراو دەبێت.

 

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەكرد, شایستەی دارایی خەرجنەكراو لە ئەژماری بانكیيەكە بریتی دەبێت لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان و لێبرینی مووچە.

 

زیاد جەبار جەختیكردەوە پرۆژەكە لەلایەن حكومەتەوە بۆ سەرجەم مووچەخۆران جێبەجێدەكرێت. 

هەواڵی زیاتر